}

خۆپیشاندان دژی شێوازی دابەشکردنی بەنزین دەکرێت

کوردستان 01:02 PM - 2022-06-23

شۆفێرانی کەرکوک جارێکیتر دژی میکانیزمی دابەشکردنی بەنزین لەوێستگە حکومیەکانی شارەکە گردبوونەوە، داوادەکەن کەوا ئیدارەی شارەکە و لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەشە بەنزینی شۆفێران بکات بە پێنج رۆژ جارێک لە بری هەشت رۆژ .

 گردبونەوەکە لەبەردەم وێستگەی (عوقبە بن نافیع) لەناوەڕاستی شارەکە ئەنجامدرا و دەرگای وێستگەکە لە لایەن شوفێرانەوە داخرا، رێگە نەدرا هیچ ئۆتۆمبیلێک بەنزین وەربگرێت تا بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوە.

 هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی لەنزیک وێستگەکە جێگیرکران بۆ رێگریکردن لە داخستنی وێستگەکە بەڵام هێزەکە نەیتوانی دەرگای وێستگەکە بکاتەوە و وێستگەکە داخرا.

 

پێشتر شۆفێران بە پێی کۆبوونی وەرگرتنی بەنزین پێنج رۆژ جارێک بڕی 50 لیتر بەنزینیان پێ دەدرا بەڵام ئیدارەی شارەکە ئەو بڕیارەی گۆڕی و کردی بە هەشت رۆژ جارێک ئەوەیش ناڕەزایەتی شۆفێرانی لێکەوتەوە.

PUKmedia ئازاد شکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket