riklam

زیاد جەبار: مژدانەی پرۆژە بەداهاتی ناوخۆ بێ ئومێدكردنی خەڵكە

کوردستان 12:04 PM - 2022-06-23

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: بەدروستكردنی پرۆژە لەسەر داهاتی ناوخۆ بەتایبەت ئەوەی وەك مژدانە دەدرێتە خەڵكی سلێمانی هاووڵاتیانی بێ ئومێد كردوە، چونكە هەموان دەزانن داهاتی ناوخۆی  سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی ئەوە ناكات رێگاوبانەكانی پێ چاك بكرێت.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە تایبەت بەوەزارەتی رێگاوبانەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: لەدوای قەیرانی دارایی، چاكردنی رێگاوبانەكان وەك پیویست نەبوون و پڕۆژەكان وەك خۆیان جیبەجێ نەكراون.
وتیشی: ئەوەی نائومێدی دروست دەكات ئەوەیە كە لە ئێستادا وەك مژدە دەدرێت بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە 60 ملیار دینار بۆ فڵان شەقام  دەرچووە، بەڵام دواتر دەڵین بودجەكە دابینكرا لەداهاتی ناوخۆی شارەكە، ئیتر خەڵك بێ ئومێد دەبێت. 
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەكۆبوونەوەكەدا پرسیاری لەوەزیری ئاوەدانكردنەوە كردو وتی: دەزانن داهاتی ناوخۆی  سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی ئەوە ناكات رێگاوبانەكانی پێ چاك بكەیت، لە دەرەوەی ئەوە، ئەو ئامانجگرتنەی پارێزگای سلێمانی و ئەو موزایەدەی بەسەر داهاتی سلێمانیەوە دەكرێت، ناتوانرێت لەسەر ئەو داهاتە پرۆژەكان جێبەجێ بكرێت. 
باسی لەوەشكرد:  هەموان دەزانن داهاتی سەرەكی هەرێم پشت بەنەوت دەبەستێت، لەئێستاشدا نرخی نەوت بەرزەو هەرێم لەفرۆشتنی نەوت داهاتێكی باشی دەستدەكەوێت و دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە، بۆیە دەبێت پرۆژەكان بخرێنەوە بواری جێبەجێكردن و بودجەیان بۆ دابین بكرێت، نەك لەسەر داهاتی ناو بێت و نەكرێن.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket