}

هاوپەیمانان رێز لەفەرماندەیەكی خۆبەخش دەگرن

کوردستان 12:37 AM - 2022-06-23


هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێز لە فەرماندەیەكی خۆبەخشی پێشمەرگە دەگرن، كەلەسەرەتای شەڕی داعشەوە تاوەكو ئێستا لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەی تر دژی ئەو گروپە تیرۆرستیە دەجەنگن.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاندوە:" خەڵاتەكانی هاوپەیمانان بۆ ئێمە شەرەفێكی گەورەن كە بەرامبەر داعش وەستاوینەتەوە و بەردەوامیش دەبین خەڵاتی هێزەكانی هاوپەیمانان  COALITION پێشمەرگەكانمان چەندین جار لەلایەن هاوپەیمانانەوە خەڵات كراون. 

رونیشكردوەتەوە:" لەپێنج ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە  چەندین جار ڕێزلێنانمان بۆ كراوەو پشتیوانی كراوین بەرامبەر خۆڕاگری و بەرگریمان بەرامبەر تیرۆرستانی داعش.

ئاماژەی بەوەشداوە:" سوپاس بۆ خوداو بۆ جوتیارانی ناوچەكەو بۆ پێشمەرگە خۆبەخشەكان بەبێ بەرامبەر پشتیوانمان بوونە و توانیومانە شان بەشانی هاوپەیمانان و بەشێك لە هێزە عیراقیەكان شاخی قەرەچوغ بكەین بەدۆزەخی تیرۆرستان و نەمان هێشت پلانە گڵاوەكانیان لەسنورەكە جێ بەجێ بكەن.

جەختیكردوەتەوە:" ئەم ڕێزەی دانیشتوانی ناوچەكەو هاوپەیمانان بۆ ئێمە شەرەفێكی گەورەیەو بەڵێن دەدەین تا داعش لەسنورەكەمان بن شەوو ڕۆژ لەسەنگەردا دەبین دژیان .

 PUKmedia ئازاد شكور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket