riklam

بۆچی پەلاماری سەرۆکی پەرلەمان دەدەن؟

کوردستان 11:02 PM - 2022-06-22


د. رێواز فایەق لەوەتەی وەکو ژنێکی خاوەن دکتۆرا و سەرکەوتووی مناقەشە و دیالۆگ و خاوەن ئیرادە و خاوەن کارەکتەرێکی بەهێز و جدی دەستبەکار بووە، کەسانێک کە خۆیان لە ئاستی شارەزایی و لێهاتوویی ئەودا بچووک دەبینن و لە شوێنی خۆیاندا پێکوتە دەکەن و ئیرەیی پێدەبەن، لێی کەوتوونەتە تەقە و هەڵسوکەوتەکانیان خستۆتە ژێر میکرۆسکۆبی تیر و توانجەوە، ئەگەر سەرەڕای پشوودرێژیی و ئارامیی سەرۆکی پەرلەمان رووگرژییەکی لێ ببینن دەیکەن بە هەرا و جامی رق و کینەیانی بەسەردا دەڕێژن. سەیر لەوەدایە زۆربەی ئەوانەی بۆ ئەم کارەکتەرە بەهێزەی سیاسەت و سەرۆکی گرنگترین دەزگای شەرعی هەرێمی کوردستان لە سەنگەردان و پەلاماری دەدەن ژنن! لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی هەنگاوەکانی بکەن و لەپشتی بن، دژایەتی دەکەن و ئەوەشیان بیردەچێتەوە کە یەکێک لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی فیمینیزم و خەباتی ژنان ئەوەیە کە پشتیوانیی ژنانی تێکۆشەر و ئازای مەیدانی خەبات بکەن، نەک دژایەتی بکەن و بۆی بچنە سەنگەرەوە و هەوڵی ملشکاندنی بدەن. بەمەش بیانەوێ یان نەیانەوێ بە شێوەیەک لەشێوەکان لوولەی تفەنگی تیر و توانجەکانیان ئاراستەی فیمینزم و خەباتی ژنان دەکەن.
کەسانێکی تر کە دژایەتی ئەم ژنە بەهێزەی ناو مەیدانی خەباتی پەرلەمانی دەکەن کەسانی قین لە دڵ و بێتوانان و بە هەموو شێوەیەک چاویان بەم کارەکتەرە بەهێزەی خەباتی پەرلەمانیدا هەڵنایەت، ئەوەشیان بیرچۆتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان جگەلەوەی ژنێکی بەتوانایە نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبەکەی مام دەکات. ئەو یەکێتیی نیشتمانییەی لە مەیدانی خەباتدا هەرگیزا و هەرگیز درێغی نەکردووە و هەمیشە لەپێناوی خەڵکی کوردستاندا سەرقافڵەی خەبات و تێکۆشان بووە.
لێرەوە پەیامی تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری حزبی شەهیدان ئاراستەی د. ریواز فایەق ژنە بەهێز و بە ئیرادەکەی خەباتی پەرلەمانیی دەکەین و پێی دەڵێین بەردەوامبە لەسەر هەڵوێست و کارەکانت و سڵ لە قیڕە قیڕی زیقاوڵە و پرتە و بۆڵەی کەسانی بێتوانا و هیچ لەبارا نەبوو مەکەرەوە. ئێمە پشتیوانتین و لەگەڵ هەنگاوە ژیرانە و دلێرانەکانتا هاوشانتین.

PUKmedia کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket