riklam

ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لە سلێمانی کرایەوە

کوردستان 08:46 PM - 2022-06-22

لەمیانی ڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین و چەمچەماڵ)، ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری زەردەشتیان لەشاری سلێمانی کرایەوە. 

لەڕێوڕەسمەکەدا خاتوو شاناز پیرۆزبایی کردنەوەی ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لێکردن و دوپاتیکردەوە کە سلێمانی شاری رەنگە جیاوازەکانە و خەڵکەکەشی بەجیاوازی بیروباوەڕ و بۆچوونەوە ئاشتیانە تێیدا دەژین، کردنەوەی ئەم ئاتەشگەیەش سەلمێنەری زیاتری ئەو گیانی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەیە کە شاری شارانی پێی ناسراوە.
لای خۆشیانەوە، ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لەبەرامبەر پشتیوانی خاتوو شاناز وەک وەفا و رێزێک بۆ هەڵوێستە دڵسۆز و خەمخۆرەکانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش کرد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket