}

دژه‌تیرۆر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 06:17 PM - 2022-06-22

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر_CTG له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێك كه‌ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌قادر كه‌ره‌م كراوه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22حوزه‌یرانی 2022 سه‌عات 4:45 ده‌قیقه‌ ، یه‌ك كاتیۆشا له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر كراو خۆشبه‌ختانه‌ ھیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

 له‌ئێستادا ھێزه‌كانمان  سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و رووداوه‌و و له‌داھاتوودا ورده‌كاری زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ .

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژه‌تیرۆر – CTG

PUKmedia تایبه‌ت



PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket