دامەزراوەیەكی تایبەت بە پەروەردەو خوێندنی باڵا پێكدەهێندرێت
کوردستان 05:54 PM - 2022-06-22
لەرێگای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایەكەوە، كە ئێستا لەپەرلەمان ئامادەكراوە بۆ دەنگدان، دامەزراوەیەکی تایبەت لەشێوەی دەستە بۆ بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، وەك پاڵپشتیەك بۆ هەردوو وەزارەتی پەیوەندار و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و زانكۆوپەیمانگاكان، بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە ئەو دەستەیە دەسەڵاتێكی باڵای دەبێت، بەو پێیەی لەلایەن سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتی دەكرێت و هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا تێیدا ئەندام دەبن.
شەمۆڵ ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی پەروردەو خوێندنی باڵا بە PUKmedia ی راگەیاند: پڕۆژە یاسای( دەستەی متمانە بەخشین بەدامەزراوەو پرۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا) یەكێكە لەو پڕۆژە یاسایانەی لەماوەی رابردوو لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوەو لە كاتی ئێستا ئامادەیە بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی، تاكو لە داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی: بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتی ئەو دەستەیە دەكەن، هەروەها 15 ئەندامی دەبێت، لەوانە هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵاو ژمارەیەك لە كەسانی پسپۆڕو شارەزایی بواری پەروەردە.
راشیگەیاند: كاری دەستەكە چاودێری و هەڵسەنگاندن دەبێت بۆ كارەكانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو هەموو دامەزراوە پەروەردەییەکان لەوەزارەتەکانی تر.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانج لە دروستكردن و پێكهێنانی دەستەیەكی لەو جۆرە بەرزكردنەوەی ئاستی كوالیتی و دانانی بەرنامەو پلانی ساڵانەی خوێندن دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
شەمۆڵ ئاشتی تەئكیدیشیكردەوە: هەر بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە ئەو دەستەیە پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكات، بۆیە ئەگەر یاساکە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت، كاریگەری باشی لەسەر بەرزكردنی ئاستی خوێندن و بەرەو پێشبردنی زانكۆكان دەبێت.
پێشتریش یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندبوو بەهۆی ناکۆکی و لێکتێنەگەیشتنی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەتایبەتی لەبارەی وەرگرتنی خوێندکارانی 12ئامادەیی لەزانکۆوپەیمانگاکان، داوای پێکهێنانی دامەزراوەیەکی هاوبەشی لەنێوان هەردوو وەزارەت کردبوو.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27