riklam

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی لالە سەرحەد دەكات

ی ن ک 04:09 PM - 2022-06-22

بۆ كۆچی دوایی خاتوو شەفیقە عومەر هاوسەری لالە سەرحەد و دایكی هەڤاڵ سالار سەرحەد، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەیان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە  عومەر فەقێ عەلی) دایكی هەڤاڵ  سالار  سەرحەد ئەندامی  سەركردایەتی و  لێپرسراوی  بۆردی  پەیوەندیە كوردستانیەكان و  هاوسەری كەسایەتی  دیاری ناوچەی شارەزور و كوردستان
( لالە سەرحەد خەلیفە یونس ) مان پێگەیشت.

بۆ ئەم بۆنە خەمناكە، پرسەو هاوخەمیمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەیان  دەكەین  و لەیەزدانی مەزن داواكارین ڕۆحی كۆچكردو بەبەهەشتی بەرین شادبكات وسەبوری بە هەموو لایەك بدات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket