riklam

پێویسته‌ چی بكرێت له‌كاتی سووتاندا ؟

تەندروستی 03:58 PM - 2022-06-22

سووتان بریتییه‌ له‌و هۆكاره‌ی كه‌ تێیدا به‌شێك یاخود زیاتری پێست زیانی پێده‌گات، ئه‌م زیانه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی ( شله‌مه‌نی گه‌رم، ئاگر، مادده‌ی كیمیایی، كاره‌با، ...هتد ) بێت، به‌ شێوازێكی گشتی سووتان پۆلێن كراوه‌ بۆ چوار پله‌، ئه‌وانیش :

1- سووتانی پله‌ یه‌ك : بریتییه‌ له‌ زیانگه‌یشتن به‌ چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست و زۆر مه‌ترسیدار نییه‌.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله‌ یه‌ك :
١- سووربوونه‌وه‌.
٢- ئازاری ده‌بێت له‌كاتی ده‌ستلێداندا، بۆ ماوه‌ی ( ٤٨-٧٢ كاتژمێر ).

2- سووتانی پله‌ دوو : بریتییه‌ له‌ زیانگه‌شتن به‌ چینی سه‌ره‌وه‌ و ناوه‌ڕاستی پێست و له‌ سووتانی پله‌ یه‌ك مه‌ترسیدارتره‌.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله‌ دوو :
١- ڕه‌نگی پێست له‌ شوێنی سووتانه‌كه‌ ده‌بێته‌ ( سوورێكی تۆخ ).
٢- په‌یدابوونی بلۆق له‌ شوێنی سووتانه‌كه‌.
٣- شوێنی سووتانه‌كه‌ شێوازێكی ته‌ڕ و بریقه‌داری ده‌بێت.
٤- ئازاری ده‌بێت له‌كاتی ده‌ستلێداندا.

3- سووتانی پله‌ سێ : بریتییه‌ له‌ زیانگه‌شتن به‌ هه‌رسێك چینه‌كه‌ی پێست و زۆر مه‌ترسیداره‌.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله‌ سێ :
١- ڕه‌نگی پێست له‌ شوێنی سووتانه‌كه‌ ده‌بێته‌ ( قاوه‌ییه‌كی تۆخ ).
٢- هیچ ئازارێكی نابێت، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌وه‌ره‌ خانه‌كان.

٤- سووتانی پله‌ چوار : بریتییه‌ له‌ زیانگه‌شتن به‌ ( ماسوولكه‌،  ژێیه‌كان كه‌ ئێسك به‌ ماسوولكه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، ئێسك، ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ )، زۆر مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ ڕاسته‌خۆ بخرێته‌ ژێر چاودێریه‌كی چڕی ته‌ندروستی.

- چی بكه‌ین له‌كاتی سووتاندا ؟
+ سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه‌ له‌ شوێنی مه‌ترسیه‌كه‌ دوورده‌خه‌ینه‌وه‌، دواتر ئه‌گه‌ر سووتانه‌كه‌ی له‌ پله‌ی یه‌ك و دوو بوو ئه‌وا شوێنی سووتانه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ئاوێكی سارد بۆ ماوه‌ی ( ١٠ خوله‌ك )، پێویسته‌ ( ئه‌ڵقه‌، سه‌عاتی ده‌ست، بازن، ...هتد ) له‌ شوێنی سووتانه‌كه‌ لێ بكه‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌ی سێ و چوار پێویسته‌ به‌ زووترین كات ببرێت بۆ نزیكترین ناوه‌ندی ته‌ندروستی.

نووسینی/ ژیار حسێن وسو ... به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی په‌رستاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket