}

له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆر دابه‌شكردنی به‌نزین له‌كه‌ركوك گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات

کوردستان 03:52 PM - 2022-06-22

به‌یانی ئه‌مڕۆ شوفێرانی كه‌ركوك ڕوویانكرده‌، وێستگه‌كانی شاره‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین، به‌ڵام تووشی شۆكبوون كه‌ دیسانه‌وه‌ به‌نزین كراوه‌ به‌ هه‌شت رۆژ جارێك ئه‌مه‌ قسه‌ی شوفێریكه‌ كه‌ به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ له‌دۆخه‌كه‌ ده‌ڕوانێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌كه‌ركوك له‌شه‌واندا بڕیار ده‌ركرێت وه‌كو ئه‌وه‌ وابێت كه‌ ئیدی رۆژ نابێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆر بڕیاره‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت.

 ئه‌حمه‌د سه‌عید پیشه‌ی شۆفیره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: كۆمپانیای باكور دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و دۆخه‌ نیه‌ و رۆژانه‌ بڕیاره‌كان ده‌گۆڕێت ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ئێمه‌ وه‌كو شوفێران سه‌رمان لێشیواوه‌ و نازانین چی بكه‌ین . 

شوفێرێكی تر به‌ناوی سه‌عد عه‌لی كه‌ شوفێری تاكسییه‌ ده‌ڵێت، من پێنج رۆژ جارێك به‌زینم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌م به‌یانیه‌ كه‌ هاتم بۆ به‌نزین وه‌رگرتن پیان وتم بڕو سێ رۆژی دیكه‌ ده‌توانیت به‌نزین وه‌رگریت و بڕیاره‌كه‌ دیسان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ PUKmedia توانی یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بدوێنێت به‌بێ ناوهێنان، ئه‌و وتی سیستمه‌كه‌ وارێكخراوه‌ كه‌ هه‌شت رۆژ جارێك به‌نزین بدرێت به‌هه‌ر شۆفێرێك، به‌ڵام كه‌ كرا به‌ پێنج رۆژ جارێك ده‌ستكاری سیستمه‌كه‌ نه‌كرا، بۆیه‌ ئه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆری كردینه‌وه‌و ناتوانین به‌و سیستمه‌ به‌نزین دابه‌شبكه‌ین تا سیستمه‌كه‌ به‌ ته‌واوی نه‌گۆڕدرێت.

 هه‌روه‌ها PUKmedia له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیشه‌وه‌ زانیویتی كه‌وا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌و بڕیاره‌ی راگرتووه‌ كه‌ پێنج رۆژ جارێك به‌نزین بدرێت به‌ شوفێران، چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكی به‌ وه‌كاله‌ته‌وه‌ دراوه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌موو ئه‌مانه‌وایكردوه‌ كه‌وا جارێكتر سه‌ره‌ی به‌نزین له‌ وێستگه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك قه‌ره‌باڵغی به‌خۆوه‌ ببینێت.

جگه‌ له‌وه‌ش به‌نزینی موحسن له‌ 650 دیناره‌وه‌ به‌رزبووته‌وه‌ بۆ 1000 دینار كه‌ ئه‌مه‌ وایكردوه‌ وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی به‌نزینی موحسن به‌ نرخی 1000 دینار جۆرێك له‌چوڵی پێوه‌ دیار بێت، چونكه‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ ئاماده‌ نین به‌و بڕه‌ نرخه‌ ئۆئۆمبێله‌كانیان پڕبكه‌ن له‌به‌نزین و چه‌ندینجار گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket