riklam

پارێزگاری هەڵەبجە: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە

کوردستان 03:31 PM - 2022-06-22

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و بەڕێوبەرایەتیە گشتیە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوبەری ناحیەکان، لەسەر نەخۆشی کولێرا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانیکرد و سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوبەرانی ناحیەکانی ڕاسپارد کەهەموو ئامادەکاریە پێویستیەکان بکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.

وتیشی: خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێک لە هەڵەبجە تۆمار نەکراوە، ئومێد دەکەم هەمووتان بەشداری کاراتان هەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکەدا.

پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی ماندوو بوونی تیمەکان و تیمە پزیشکی و کارمەندانی تەندرووستی نەخۆشخانەکانی کرد کە بەدەم هاووڵاتیانەوەن بۆ رێگری کردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی سکچوون و ڕشانەوە.

PUKmedia  فەرحان حەمەخان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket