riklam

پێنج لە گیراوانی شیلادزێ ئازاد دەكرێن

کوردستان 02:01 PM - 2022-06-22

دوای تێپەڕبوونی چل رۆژ بەسەر بڕیاری دادگای هەولێر، لەبارەی  سزادانی پێنج لە گیراوانی شیلادزێ، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو ئازاد بكرێن، وەك  ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی ئەو دۆسیە ئاماژەی بۆ دەكات، سبەی پێنجشەممە ئەو سزادراوانە لە ئاسایشەوە دەگوزارێنەوە چاكسازی گەورانی هەولێر، بەمەش پارێزەران دەتوانن دەست بە ئەنجامدانی رێوشوێنەكانی ئازادكردنیان بكەن، كە بە گوێرەی یاسا بۆیان هەیە بەمەرج ئازادبكرێن.
بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی گیراوان و سزادراوانی بادینان بەPUKmedia ی راگەیاند: لەمیانەی سەردانی تیمی پارێزەرانی داكۆكیكار لە راگیراوان و سزادراوانی یادینان بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، بەڵێنمانپێدرا ئەو پێنج سزادراوەی شیلادزێ كە لە 16ی مانگی رابردوو حوكمدرابوون، بۆ چاكسازی گەوران بگوازرێنەوە.

وتیشی: ئەو بڕیارە لەسەر داوای تیمی پارێزەران بوو، چونكە تاكو لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش بمێنەوە‌و بۆ چاكسازی گەوران نەگوازرێنەوە، ئێمە وەك تیمی پارێزەران ناتوانین بەدواداچون بۆ دۆسیەكەیان بكەین.

راشیگەیاند: بەڵێنەكەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ وەك وەك بڕیار جێبەجێ دەكرێت‌ و ئەو پێنج سزادراوە دەگوازرێنەوە بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر،  ئێمەش هەر لە باینەیەوە رێكارەكانی ئازادكردنیان دەستپێدەكەین، بۆ ئەمەش نوسراوی دادگامان هەیە.

تەئكیدیكرەوە: بەگوێرەی جۆری دۆسیەی ئەو سزادراوانە دەتواندرێ بەمەرج ئازاد بكرێن، بۆیە چاوەڕوان دەكەین لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەك هەر پێنج سزادراوەكەی شیلادزێ ئازادبكرێن.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket