پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكات
کوردستان 11:15 AM - 2022-06-22
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت: خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت لەوانەش پێشنیازی یاسایی گەشتوگوزارو پرۆژە یاسای ئیمزای ئەلیكترۆنی خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.
لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ 22-6-2022 پەرلەمانی كوردستان، لوقمان وەردی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا پرۆژە یاسایی گەشتوگوزار گفتوگۆی لەبارەیەوە دەكرێت، چونكە پرۆژەیەكی گرنگە بۆ كوردستان و بنەماكانی گەشتیاری لە هەرێم، بەڵام تائێستا نەاتوانراوە بایەخ بەو كەرتە گرنگە بدرێت.
وتیشی: پرۆژە یاسایی گەشتوگوزار لە 33 ماددە پێكدێت كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەكانی بواری وەبەرهێنان لەكەرتی گەشتیاریدا لەهەرێمی كوردستان، ئەوەش هەنگاوێكی باشە تا هانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەوە بدات تا وەبەرهێنان بكەن و دەبێتە هۆكارێكیش كە كەرتی گەشتوگوزار ببێتە هۆی سەرچاوەی داهات لە هەرێم و هەلیكار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەشڵیًَت: هەر لەكۆبوونەوەكەی پەرلەماندا پرۆژە یاسای ئیمزای ئەلیكترۆنی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، چونكە بابەتێكی گرنگە و لە عیراق جێبەجێكراوەو لە هەرێمیش خوێندنەوەی بۆ دەكرێت بەمەبەستی جێبەجێكردن و چارەسەركردنی كێشەی هاوڵاتیانی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لەكۆبوونەوەكەدا بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە، گفتوگۆ لەسەر رێگاوبانەكانی هاتووچۆ لەنێو شارو شارۆچكەكان دەكرێت كە چارەسەری خراپی رێگاوبانەكان بكرێت.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04 -
جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عیراق و ژاپۆن دەكرێتەوە
01:08 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
06:12 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03 -
كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03