riklam

تەندروستی ماستاو قەدەغە دەكات

کوردستان 09:48 AM - 2022-06-22

تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لەشوێنە گشتییەكانی قەزاكە نابێت بەهیچ شێوەیەك ماستاو بفرۆشرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا رامانگەیاند سەرجەم شوێنە گشتییەكانی چەمچەماڵ ئاگاداركرانەوە لە پابەندبوونی زیاتر بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان.
راشیگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچون و رشانەوە دەبێت خاوەنی ئەو شوێن و كەسانەشی كاری تێدا دەكەن زیاتر دڵنیاببنەوە لەپاكوخاوێنی شوێنەكانیان و ئەو خواردنانەی كە ئامادەی دەكەن.
رونیشیكردوەتەوە: بەهیچ شێوەیەك نابێت سەوزەو ماستاو و دۆی خۆماڵی و ئاوی بەڕاد دابنرێت، چونكەو قەدەغەیەو بەپێچەوانەوە لەكاتی سەردانیكردنی تیمەكانی چاودێری تەندروستی بۆ ئەو شوێنانە لەكاتی سەرپێچیدا سزا دەدرێن.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket