riklam

بوومەلەرزەیەكی بەهێزی ئەفغانستانی هەژاند

جیهان 09:04 AM - 2022-06-22

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند و زیاتر لە 100 كەس گیانیان لە دەستداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-6-2022 بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە 100 كەس گیانیان لە دەستداوە و 250 برینداری لێكەوتۆتەوە و بە دەیان خانوو و بینای وێران كردووە. 

بیلال كەریمی وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری خوست لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاندووە و 100 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 250 كەس بریندار بووە و دەیان خانوو و بیناش وێران بووە.

پێدەچێت ئاماری قوربانیان ڕوو لە زیادبوون بكات.


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket