لەسەر ئەركی خاتوو شاناز رەهەندەكانی عوسمان عەلی بڵاوكرایەوە
کوردستان 09:53 PM - 2022-06-21
ئەمڕۆ 21ی حوزەیران لە 17هەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد عوسمان عەلی كۆنسێرتێك و كۆڕێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی رەهەندەكانی عوسمان عەلی، لەسەر ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانی لە شاری سلێمانی رێكخرا.
لەو مەراسیمەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبەرامبەر تەمەنی پڕ گەوهەری تیپی مۆسیقای سلێمانی و خزمەتی پرشنگداری عوسمان عەلی بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی كوردی چەپكە گوڵی رێز و وەفای پێشكەشكردن و دواتریش وێنەیەك لە كتێبی رەهەندەكانی عوسمان عەلی پێشكەشی ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی كرد.
كتێبی توێژینەوەی زانستیی رەهەندەكانی عوسمان عەلی لەلایەن ئەكادیمیی و مامۆستا وهونەرمەند عادل محەمەد كەریم-ەوە نووسراوە و ئامادەكراوە، لەو رێوەڕەسمەدا عادل محەمەد لەوتەیەكیدا پوختەیەكی لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكە پێشكەشی ئامادەبووان كرد و سوپاسی خاتوو شانازی كرد لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و هونەرمەندان.
عوسمان عەلی هونەرمەندێكی دیاری رەوتی گۆرانی و مۆسیقایە لەتەواوی كوردستان، ئەم هونەرمەندە لەماوەی 40 ساڵ تەمەنی هونەریدا، خزمەتێكی زۆر و پرشنگداری بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی كوردی كردووە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27