riklam

رەهەندەكانی عوسمان عەلی بڵاودەكرێتەوە

ئەدەب و هونەر 09:00 PM - 2022-06-21

ئێوارەی ئەمڕۆ 21-6-2022، لە 17هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند عوسمان عەلی لە هۆتێل رەمادا، مەراسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی رەهەندەكانی عوسمان عەلی  سازكرا .

كتێبەكە لەسەر ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چاپكراوە و لەلایەن مامۆستای كەمانچەژەن عادل حەمەكەریم-ەوە ئامادەكراوە.

كتێبەكە لە ناوەڕۆكدا توێژینەوەیەكی زانستییە لەسەر لایەنەكانی ژیانی تایبەتی و هونەریی عوسمان عەلی و ئەمڕۆ لە ساڵیادی كۆچیدا بە دیاریی پێشكەش بە هونەرمەندان و میوانانی مەڕاسیمەكە كرا.

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانیی و چەند هونەرمەندێكی لاوەوە ژمارەیەك لە گۆرانییەكانی عوسمان عەلی پێشكەش كران.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket