سۆمۆ: لەمێژووی عیراقدا گەورەترین داهاتی نەوتمان بەدەستهێنا
عیراق 06:16 PM - 2022-06-21
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند: لەمێژووی عیراقدا بەرزترین ئاستی داهات لەهەناردەكردنی نەوت بەدەستهێنراوەو پێشبینیش دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ لە دەوروبەری 115 دۆلاردابمێنێتەوە.
محەمەد سەعدون بەڕێوەبەری توێژینەوەكان لەبازاڕی نەوت لەكۆمپانیای سۆمۆ بەئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی راگەیاند: تێكڕای نرخی نەوت لەئاستێكی بەرزدایەو لەمێژووی هەناردەی نەوت لەعیراق تا ئێستا بەرزترین داهاتمان بەدەستهێناوەو لەمانگی رابردوودا بڕەكەی 11 ملیار دۆلار بووەو پێشبینیش دەكەین ئەم تێكڕاییە بەردەوام بێت و ئاماژەكانیش ئەوە دەردەخەن كەلەمساڵدا نرخی نەوت لە 115 دۆلاردا بمێنێتەوە.
راشیگەیاند: لەوەرزی سێیەمی ئەمساڵداین و نرخی نەوت پشتیوانی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و لەماوەی سێ مانگی داهاتوشدا سەقامگیر دەبێت.
بەڕێوەبەری توێژینەوەكان لەبازاڕی نەوت لەكۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوەشداوە كە بازاڕی نەوت بەهۆی شەڕی روسیاو ئۆكرانیاوە رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوەو كاریگەریشی لەسەر بازاڕی نەوت دروستكردوە، چونكە روسیا یەكێكە لەوڵاتەكانی بەرهەمهێن و هەناردەی نەوت، گەمارۆكانی ئەوروپا دەمێنێتەوەو رەنگە كاریگەری بكاتە سەر بازاڕی ئەوروپا، لەم روەشەوە ئاژانسەكان پێشبینی دابەزینی بەرهەمی نەوتی روسیا دەكەن لەنێوان ملیۆن بۆ ملیۆن و نیوێك بەرمیل لەرۆژێكدا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بڕی خستنەبازاڕی نەوت ئەو ژمارەیەی خۆی لەدەستدەدات، لەلایەكی تریشەوە ئەو ململانێیە كاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ئابووری دروستكردوەو ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر خواستی نەوت دەبێت.
باسی لەوەشكردوە: زۆربەی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانی وزە پێداچونەوەیان بۆ پێشبینییەكان لە نرخی نەوت كردوەو ئەم پێداچوونەوانەش بوونە هۆكاری ئەوەی نرخی نەوت لە 95 دۆلارەوە بۆ 120 دۆلار لەساڵی 2022دا بەرزببێتەوە، هەندێك كۆمپانیاش پێشبینییان دەكرد نرخی نەوت بۆ 150 دۆلار بەرزببێتەوە لەسایەی بڕی نەوتی ئێستای عەمباركراودا كە لەنزمترین ئاستیدایە.
ئەو لێپرسراوی كۆمپانیای سۆمۆ دەشڵێت: بڕیاری یەكێتیی ئەوروپا بەسەپاندنی گەمارۆ لەسەر نەوتی روسیا راستەوخۆ رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر داهاتە چاوەڕوانكراوەكان بۆ ساڵی 2023 كە درێژ دەبێتەوە بۆ ساڵی 2024 و نرخی نەوتیش بەتێكڕا بۆ 120 دۆلار بەزر دەبێتەوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات
03:05 PM - 2022-07-04 -
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات
02:02 PM - 2022-07-04
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03 -
كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03