riklam

دەرباز كۆسرەت: پێویستە گفتوگۆكان بچنە قۆناغێكی ترەوە

ی ن ک 04:50 PM - 2022-06-21

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-6-2022 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارەكەدا كە دكتۆر رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراقی و بەشداری كورد لەو پرۆسەیە كرا، دەرباز كۆسرەت رەسول دیدگای یەكێتیی خستەڕوو و دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەنگاوەكان خێراتر بكرێن و گفتوگۆكان بچنە قۆناغێكی تازەترەوە.
بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەت و گەلی ئەڵمانیا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان كردەوەو دەرباز كۆسرەت رەسول سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە بەردەوام هاوكاری گەلی كوردستان بوونە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket