riklam

ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر كەوتە بەر دیدی خوێنەران

کتێب 03:02 PM - 2022-06-21

لە دووتۆیی 822 لاپەڕە ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر لە نووسینی سەید ئەحمەدی حەمەلاو كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

میران ئەبراهام پێشەكی بۆ ڕۆمانەكە نووسیوە و ئاماژە بەوە دەكات كە نووسەر لەو ڕۆمانەدا باس لە كۆمەڵێك لەڕووداوەكانی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچەی قەیوان ماوەت و شەڕگەی قەیوان- ماوەت دەكات، نووسەر لە زمانی كارەكتەرەكانەوە ئاشنامان دەكات بە كولتوور و فەرهەنگی زمانی و پرسی زمان و مانەوە، بە تایبەتی پرسی نەتەوەیی.

پاڵەوانەكانی ئەم ڕۆمانە وەكوو كەسایەتی و زمان و هەروەها خەون هەمە جۆرن، بە جۆرێك هەر یەك لەوان بە دوای خەونێكدا دەگەڕێت لەچوارچێوەی خەونە گەورەكە كە هەمان ڕزگاربوونە لە ستەمی داگیركاری شۆڤێنیزمی عەرەبی و پان عەرەبیزم كە ئامانجی سڕینەوەی نەك تەنیا شوناسی كوردییە بەڵكوو سڕینەوەی بوونی فیزیكی كورد بووە. 
ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر چیرۆكی ئەو بەرگرییەیە لە شوناس و نووسەر دەمباتەوە بەردەم ئەو دۆخەی هەشتاكان.

ناوی كتێب/ ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر
ناوی نووسەر/ سەید ئەحمەدی حەمەلاو
ژانر/ ڕۆمان
تیراژ/ 1000 دانە
نرخ/ 10 هەزار دینار
چاپ/ سلێمانی

ئەم كتێبە بە هاوكاری پارێزگاری سلێمانی و مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان چاپ كراوە. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket