riklam

سەرۆك كۆمار.. وڵات پێویستی بە پتەوتركردنی یەكڕیزی نیشتمانییە

عیراق 02:13 PM - 2022-06-21

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022 لە كۆشكی سەلام  لەبەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی بزوتنەوەی دیموكراتی مەدەنی و سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسی وڵات گفتوگۆكرا.
لە دیدارەكەدا دووپاتكرایەوە لەگرنگی كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەبەر رۆشنایی ئەو ئالێنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و پێویستی پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی لە پێناو بەرنگابوونەوەی ئاستەنگەكان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی بەركەوتە نیشتمانییەكان بە گیانی بەرپرسیارێتی، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی كاركردن بۆ دابینكردنی داوا رەواكانی خەڵك و بەھێزكردنی ئاسایش و ئارامی و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket