riklam

هاوخەمی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بۆ كۆچی فەرماندە عەبدوڵڵا وسو

پرسەنامە 10:35 AM - 2022-06-21

بۆ كۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین عەبدوڵڵا وسو، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو دەكات كە ئەمەدەقەكەیەتی:

بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری تێكۆشەر و فەرماندە كاك عەبدوڵڵا وسو

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری دیاری كوردستان و ناوچەكە كاك عەبدوڵڵا وسوم بیست، دڵگران و خەمباری كردم.

كاك عەبدوڵڵا وسو وەك پێشمەرگەیەكی ئازاو فەرماندەیەكی تێكۆشەر لەژیانی خۆیدا سەربەرزانە خەباتی كرد لەپێناو مافەكانی میللەتەكەی، بەلەدەستدان و كۆچی دوایی  دڵگران و نیگەرانین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو كەسوكارتان دەكەم، هیواخوازم ئەمەدواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket