}

ئەگەر كۆلێرا بەخێرايی چارەسەر نەكرێت چی روودەدات؟

تەندروستی 09:17 AM - 2022-06-21

دكتۆر داهات حەوێزی پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوی، بابەتێكی لەبارەی كۆلێرا بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، هەرچەندە كۆلێرا نەخۆشییەكی ترسناكە بەڵام چارەسەركردنی ئاسانە.

ئەگەر كۆلێرا بەخێرايی چارەسەر نەكرێت چی روودەدات؟

-هەرچەندە كۆلێرا نەخۆشییەكی ترسناكە بەڵام لە هەمان كاتدا نەخۆشییەكە كە چارەسەركردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەكان بە بەكارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زوو چاك ئەبنەوە و هیچ كێشەیەكی تەندروستیان بۆ دروست نابێت.

-ئەو كەسانەی كە تووشی سكچونێكی زۆر دەبن، بەتایبەتی ئەوانەی رشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشی شەكرە و سستی گورچیلە و فشاری خوێن (زەخت) یان هەیە و كەسانی بەساڵاچوو و منداڵان مەترسیان زیاتر لەسەرە و پێویستە زوو سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەگەرنا تووشی كێشەی گەورە دەبن، وەكو:

-وشكبوونەوەی جەستە و شەكەتی ماندوبوونی زۆر
-دابەزینی زەخت و شەكرەی خوێن و بوورانەوە و لەهۆشخۆچوون
- سست بوون و لەكاركەوتنی گورچیلە
-دابەزینی كانزاكان و خوێیەكانی لەش وەكو پۆتاسیۆم و سودیۆم و كالسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبوون و ئیفلیجبوون ماسولكەكان و گەشكە و تێكچوونی كارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket