riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:05 AM - 2022-06-21

217پ.ز: هێزەكانی قەرتاجنە بە سەرۆكایەتی (حنبعل) بۆسەیەكیان بۆ سوپای رۆمانی دانا بە سەرۆكایەتی (جایوس فلامینیوس) كە توشی شكستی كرد لە شەڕی دەریاچەی (تراسمانیا) لە میانی جەنگی دووەمی بۆنیقی.

1318: روودانی شەڕی (بیرە) لە غەرناتە لە نێوان پشتیوانانی قشتالیەكان و موسڵمانەكان، كە ئەنجامەكەی سەركەوتنی موسڵمانان بوو.

1582: خۆكوشتنەوەی دای –میوی یابانی ئودا نوبوناگا لە پەرستگای (هونو جی) لە كیوتو.

1621: لەسێدارەدانی 21 كەسی بەناوبانگی چیك لە گۆڕەپانی شاری كۆن لە براغ لە ئەنجامی شەڕی (شاخی سپی).

1749: دامەزراندنی شاری (هالیفاكس) لە هەرێمی (نوفاسكوشا)ی كەنەدی.

1788: ویلایەتی نیوهامشیر دانینا بە دەستوری ئەمریكی تا ببێت بە ویلایەتی نۆهەم كە دانی پێدابنێت، بەو شێوەیە دەستوور بووە بەڵگەنامەیەكی یاسایی كە سەروەربێت لە خاكی ئەمریكیدا.

1824: هێزەكانی میسر دەستیان گرت بەسەر دوورگەی (بسارا)ی یۆنانی لە دەریاچەی ئیجە لە میانی جەنگی سەربەخۆیی یۆنان.

1898: ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستی گرت بەسەر دوورگەی (گوام) لە ئیسپانیا بەبی بەرەنگاربوونەوەیەك و بەرگریكردنێك لە لایەن پارێزەرانی دوورگەكەوە.

1922: لە دوای نوێژی هەینی لە سلێمانی (مستەفا پاشا) وتارێكی خوێندەوە و كۆمەڵەیەكی دامەزراند بە هەڵبژاردنی نهێنی بەناوی (كۆمەڵەی كوردستان).

1930: تیرۆركردنی سەركردە (سمكۆ شكاك) لە لایەن رژێمی پاشایەتی ئێرانەوە.

1935: لەدایكبوونی (فرانسواز باگان) خانمە نوسەری هاوەچەرخی فەرەنسی لە پاریس.

1940: هێزەكانی ئەڵمانیا دەستیگرت بەسەر هەموو خاكی فەرەنسە و ئەوەش لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.

1942: جەنەرال (ئیرفین رۆمڵ) هێرشیكردە سەر هێزەكانی بەریتانی لە (تبرق) لە لیبیا، ئەو هێرشە بە سەركەوتن بەسەریاندا تەواو بوو و بەدیلگرتنی زیاتر لە 3000 كەس لەسەر دەستی ئەڵمانیەكان.

1958: راگەیاندنی كۆماریی لە مۆریتانیا.

1963: حكومەتی فەرەنسی كشانەوەی هێزی دەریای خۆی راگەیاند لە گەلەكەشتی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی.

1970: هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی (4-1) لە هەڵبژاردەی ئیتالیای بردەوە و جامی جیهانی بەدەستهێنا.

1976: هێزی بەرەنگاربوونەوەی عەرەبی گەشتە لوبنان دوای بڕیاری كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ناردنی وەستانی شەڕ لەوی.

2000: بەشار ئەسەد بە سكرتێری گشتی حیزبی بەعسی سوریا هەڵبژێرا.

2002: وتەبێژێكی شوینەوارزان رایگەیاند: لە ناوچەی هەولێر شوێنەواری 6 هەزار ساڵ پێش زاین دۆزراوەتەوە.

2004: كەشتی ئاسمانی (سبیس شیب وان) بە بی زیان نیشتەوە دوای ئەنجامدانی یەكەمین گەشتی تایبەت بۆ فەزای دەرەوە كە گەشتە چینەكانی سەرەوەی بەرگی هەوایی.

2005: تیرۆركردنی (جۆرج حاوی) بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەكەیەوە لە لوبنان.

2008: بە مەبەستی مۆركردنی چەند رێكەوتننامەیەك سەرەك وەزیرانی فەرەنسە گەشتە پایتەختی جەزائیر.

2009: گیرنلاند ئۆتۆنۆمی وەرگرت لە ژێر تاجی دانیماركی.

2011: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (بان كی مون)ی دووبارە هەڵبژاردەوە بۆ ویلایەتی دووەم كە لە 1 ینایەری ساڵی 2012ز دەستیپێكرد.

 

لەدایكبوون:

1884: كلود ئوكنلك، عەسكەرتاری ئینگلیزی.

1887: محەمەد عزە دروزە، بیریار و نوسەر و تێكۆشەری نیشتمانی عەرەبی.

1891: بییر لویجی نیرفی، تەلارسازی ئیتالی.

1892: سلێمان نەجیب، ئەكتەری میسری.

1905: جان بۆل سارتەر، نوسەری فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1964ز (بەڵام رەتیكردەوە).

1914: ویلیام فیكری، ئابوریناسی كەنەدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1996ز.

1925: جیوفانی سبادولینی، سەرەك وەزیرانی ئیتالی.

1929: عەبدولحەلیم حافز، گۆرانیبێژی میسری.

1940: فاروق فلوكس، ئەكتەری میسری.

1947: شیرین عیبادی، پارێزەری ئێرانی و چالاكوان لە مافەكانی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2003ز.

1951: جیم دۆگلاس، سیاسەتمەداری ئەمریكی.

1953: بەنازیر بۆتۆ، ژنە سەرەك وەزیرانی پاكستان.

1954: عەبدولرەحمان رەشاد، سەرۆكی ئێستگەی میسری.

1955: میشیل پلاتینی، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

1964: محمد خیر الجراح، ئەكتەری سوری.

1967: ینگلوك شیناواترا، ژنە سەرەك وەزیری تایلەند.

1969: جومعان روبەیعی، ئەكتەر و دەرهێنەری بەحرەینی.

1970: جبران باسیل، سیاسەتمەداری لوبنانی.

1971: نایف راشد، ئەكتەری كوێتی.

1972: نەرمین فەقی، ژنە ئەكتەری میسری.

1973: جولیت لویس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1978: كریستیانۆ لوباتیلی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1979: كوستاس كاتسورانیس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.

1982: ئەمیر ویلیام، دۆقی كامبریدج.

1982: ریما الشیخ، ژنە ئەكتەری سوری.

1985: محەمەد الشعیبی، ئەكتەری كوێتی.

1985: كریس ئەلن، گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1985: لانا دیل رای، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1987: سیباستیان برودل، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.

1995: ئەسالە كامیل، ژنە ئەكتەر و پەخشكاری میسری.

 

وەفات:

1377: مەلیك ئیدواردی سێهەم، مەلیكی شانشنینی یەكگرتوو.

1527: نیكۆلای مەكیاڤیللی، فەیلەسوفی ئیتالی.

1591: لویجی گونزاگا، یەسوعی ئیتالی.

1874: ئاندرز ئەنجسترۆم، زانای فیزیای سویدی.

1876: ئەنتۆنیۆ لوبیز دی سانتا ئەنا، هەشتەم سەرۆكی مەكسیك.

1885: محمد احمد المهدی، سەركردەی سودانی.

1908: نیكۆلای ریمسكی كورساكۆف، مۆسیقاری روسی.

1914: برتافون سوتنەر، ژنە چالاكوانی ئاشتی نەمساوی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ ئاشتی ساڵی 1905ز.

1932: حافز ئیبراهیم، شاعیری میسری.

1957: یوهانس شتارك، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1919ز.

1970: ئەحمەد سوكارنۆ، سەرۆكی ئەندونیسیا.

1986: عاسی الرحبانی، مۆسیقاری لوبنانی.

1993: شێخ عەبدوللەتیف بەرزنجی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە كارەستای ئۆتۆمبیل، ساڵی 1942ز لە گوندی (كوڕەداوی)ی شارباژێر لەدایكبووە.

2001: سوعاد حوسنی، ژنە ئەكتەری میسری، بە نەژاد كوری خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە بنەماڵەی بابایە.

2005: عوسمان عەلی، گۆرانیبێژی كورد، ساڵی 1944ز لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدایكبووە.

2005: جۆرج حاوی، سیاسەتمەداری لوبنانی.

2012: راماز شینگیلیا، یاریزانی تۆپی پێی جۆرجی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە گرینلاند.

هەڵگەڕانەوەی هاوینە لە نیوەی گۆی زەوی باكور و هەڵگەڕانەوەی زستانە لە نیوەی گۆی زەوی باشوور.

 

PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket