داوای كاراكردنەوەی رێككەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان دەكرێت
عیراق 11:01 PM - 2022-06-20
سالار عەبدولستار وەزیری دادی فیدڕاڵ داوایكرد بەردەوامی بەهاوكارییەكان لەگەڵ ئێران بدرێت سەبارەت بەجێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئاڵوگۆڕ لەبواری زانیاری و ئاڵوگۆڕی زیندانییە حوكمدراوەكان.
وەزارەتی دادی فیدڕاڵ لەڕاگەیەنراوێكدا باسیشی لەوەكردووە وەزیری داد ئەمڕۆ لەبەغدای پایتەخت پێشوازیكرد لەمحەمەد ئال سادق باڵیۆزی ئێران، لەمیانی پێشوازییەكەدا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حوكمدراوو هاوكارییە یاسایی و دادوەرییەكان كراوەتەوە كەلەمیانیدا هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕییان بەو زیندانییە عیراقی و ئێرانییانە دەكرد كە حوكمدەدران.
وەزیری داد راشیگەیاندووە سەردانەكەی كەبەمدواییانە بۆ ئێران كردی لەچوارچێوەی بەستنی رێككەوتننامەی زیاتر بوو كەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتی تێدا بێت.
لای خۆیەوە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لەعیراق جەختی لەئامادەیی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی هاوبەش لەسەرجەم بوارەكانی پەیوەست بەكارەكەی و بەتایبەتیش ئەو رێككەوتننامانەی لەبواری ئاڵوگۆڕی زیندانیاندا ئەنجامدراون، هەروەها رێككەوتننامەكانی دیكەی تایبەت بە رێكخستنی پەیوەندییە یاساییەكان و پێڕاگەیاندن و مەشقە دادییەكانی نێوان هەردوو لایەن.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ههكاریی، جوگرافیای كارهسات و كۆڵنهدانی یهكێتی
10:35 AM - 2022-07-07
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06