riklam

پیرە: ئەربیللی پیاوێکی خۆشەویست بوو لای هەولێرییەکان

پرسەنامە 05:28 PM - 2022-06-20

پرسەنامەی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند ( محمەد ئەحمەد  ئەربیلی).

 

دەقی پرسەنامەکە....................

هەولێر ئەمرۆ رۆڵەیەکی رەسەنی هەولێری خاوەن ناسنامەی یەکگرتووی هەولێری لە دەستدا هونەرمەند(محمەد ئەحمەد  ئەربیلی) دوای تەمەنێک لە خزمەتکردنی هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردی و تورکمانی ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین .

هونەرمەند مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بەمیوزیک و گۆرانییە بەسۆزەکانی بە کوردی ، تورکی ، عەرەبی ، هەموو بۆنەکانی دەڕازاندەوە ، تەنها ئاواز و گۆرانییەکانی خۆش نەبوون بەڵکو خۆشی پیاوێکی زۆر خۆشەویست بوو لای هەولێرییەکان و هەمووان 

مامۆستا محەمەد ئەربیلی ، وەفاداربوو بۆ خاکی کوردستان و هەموو پێکهاتە ئاینی و ئێنتێکییەکانی کوردستان ، گەورەیی ئەم پیاوە لەوەدابوو کە خۆی بە هی هەموو لایەک دەزانی و هەموو لایەکیشی بە هی خۆی دەزانی بۆیە ئەگەر سەیری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بکەین هەموو لایەک ئامادەی بوون .

لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و خۆمان دەکەین خوای گەورە بە بەر رەحمەتی خۆی بخات و سێبوری هەموولایەک بدات و ئۆخرت خێربێت 

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket