riklam

قوباد تاڵەبانی: محەمەد ئەربیلی گەنجینەیەكی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی

ی ن ک 02:40 PM - 2022-06-20

بە‌ڕێزان كە‌سوكاری هونە‌رمە‌ند كۆچكردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بە‌ڕێزان هونە‌رمە‌ند و هە‌وادارانی كۆچكردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، نیگەران و دڵگران بووم. 
كۆچكردوو ئەربیلی هونەرمەندێكی دێرین و ناسراوی هەولێرو كوردستان بوو خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەكی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی. بەكۆچكردنی ئە‌ربیلی  كوردستان ئەستێرەیەكی تری درەوشاوەی بواری هونەری لەدەست دا، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم هونەرمەندان و شاعیران و هەوادارانی‌ دەكەم. 
خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەمولایەك ببەخشێت. 
‏‎انا لله و انا الیه راجعون 
‏‎قوباد تاڵەبانی
‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket