دەرباز كۆسرەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەكات
پرسەنامە 01:55 PM - 2022-06-20
بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری هونەرمەندی گەورە مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەو ناسراوی كورد محەمەد ئەحمەد ئەربیللی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی یەكێك بوو لە هونەرمەندە گەورەكانی كوردو دەنگێكی دیارو بەسۆزی هەولێر بوو، بە دەنگە زوڵاڵ و خۆشەكەی خزمەتێكی یەكجار گەورەی هونەری كوردی كردو بەشێك بوو لە كلتووری هەولێر، بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە گەورەیەمان بیست.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری هونەرمەندی كۆچكردوو دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز كۆسرەت رەسول
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سان دیێگۆ کالیفۆرنیا بە چی ناسراوە؟
11:36 PM - 2022-07-04 -
وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی كەیسی دوو مامۆستا كوژراوەكەی زانكۆ روونكردنەوە دەدات
09:25 PM - 2022-07-04 -
ژمارەیەك خوێندكار لەتاقیكردنەوەی بیركاری بێبەش دەكرێن
09:04 PM - 2022-07-04 -
خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبون بۆ رسوماتی پشتگیری بڕوانامە دەردەكات
06:18 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
بەفشاری كورد نوسراوەكەی راكان جبوری هەڵوەشێنرایەوە
02:32 PM - 2022-07-04
فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات
02:02 PM - 2022-07-04
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
زۆرترین خوێنراو
-
كەركوك.. 178 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە
کوردستان 11:53 AM - 2022-07-04 -
هەولێر.. لە 6 مانگدا زیاتر لە سێ هەزار تاوان ئەنجامدراون
کوردستان 11:40 AM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. بەرپرسیاری تەقینەوەكەی كافتریای لیلی دەستگیر كرا
کوردستان 11:14 AM - 2022-07-04 -
هەوڵێكی دیكەی تەعریب لەكەركوك ئاشكرا دەكرێت
کوردستان 11:08 AM - 2022-07-04 -
نرخی دراوەكان
ئابوری 10:56 AM - 2022-07-04 -
فەڕەنسا.. ژنێك دەبێت بە سەرۆكی حكومەت
جیهان 10:55 AM - 2022-07-04 -
گفتوگۆی نوێنەران بۆ پێكهێنانی حكومەت دەست پێدەكاتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2022-07-04 -
ئهمرِۆ لهمێژوودا
جیهان 10:32 AM - 2022-07-04