سلێمانی.. چوار نەخۆشخانە بۆ توشبووانی سكچون و رشانەوە تەرخانكرا
تەندروستی 01:15 PM - 2022-06-20
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی رێكاری باش بۆ روبەڕوبوونەوەی سكچون و رشانەوە گیراوەتەبەر و لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكەین.
دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، كۆبوونەوەیەكی فراوانمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێم بۆ روبەروبوونەوەی كۆلێرا ئەنجامدا و تێیدا هەڵسەنگاندنمان بۆ نەخۆشی كۆلێرا كرد و جەخت لەوە كرایەوە كە چالاكییەكانمان بەردەوام بێت تاوەكو رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بكەین.
وتیشی: وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی داوە و هاوكاری پێویستی پێ گەیاندین و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكانی دابینكرد.
هاوكات دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەهۆی گەرما و وشكەساڵییەوە كۆلێرا بڵاوبووەتەوە و لە سلێمانی رێكاری باش بۆ روبەڕوبوونەوەی سكچون و رشانەوە گیراوەتەبەر، لەو چوارچێوەیەشدا چوار نەخۆشخانە لە سلێمانی بۆ توشبووانی سكچون و رشانەوە تەرخانكراون.
راشیگەیاند: رۆژانە هەزار كانیۆلا بۆ توشبووانی سكچوون و رشانەوە دادەنرێت و هەر نەخۆشێك لە 24 سەعاتدا 20 بتڵ رینگەر لاكتەیتی بۆ بەكار دەهێنرێت.
وتیشی: پلانی گشتیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا لە هەرێم هەیە و لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە و دابینكردنی پێداویستییەكان دەكەین، لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی هەرێم 800 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: هەندێك حاڵەت كە مەترسیان لەسەرە ئەو كەسانەن كە نە خۆشی درێژخایەنیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش رێژەیەكی باشی دەرمانی گیراوەمان رەوانەی سلێمانی كردووە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بەشداری کردنی سەرجەم لایەنەکان ھۆکارە بۆ سەقامگیریی
08:55 PM - 2022-07-06
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06