riklam

چەند بەندكراوێكی داعش لە زیندان هەڵهاتن

جیهان 10:09 AM - 2022-06-20

دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە رەقە هێرشیان كردە سەر زیندانی ناوەندی شارەكە، ژمارەیەك بەندكراو توانیان لە زیندانەكە هەڵبێن، كە ژمارەیەكیان ئەندام و پلەداری گروپی تیرۆریستی داعشن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هێزەكانی سووریای دیموكرات، كە ئەركی پاراستن و چاودێریی كردنی زیندانەكەی لە ئەستۆدایە، بە ئامانجی دەستگیركردنی بەندكراوە هەڵهاتووەكان، هێزە سەربازییەكانیان لە دەوروبەری زیندانەكە و شاری رەقەدا بڵاوكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند مانگێك لەمەوبەر و لە رووداوێكی هاوشێوەدا، چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش، هێرشیان كردە سەر زیندانی گوێران لە شاری حەسەكە و سەدان بەندكراوی داعش هەڵهاتن. هێزەكانی سووریای دیموكرات، رایگەیاند: هێرشەكە بە هاوكاری وڵاتێكی هەرێمی ئەنجام دراوە و ئامانج لێی، بەهێزكردنەوەی شانە سەربازییەكانی گروپی تیرۆریستی داعشە لە سووریا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket