}

سلێمانی.. چه‌ند بڕیارێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرا درا

کوردستان 10:37 PM - 2022-06-19

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (۲۰۲۲/٦/۱۹ )به‌سه‌رپه‌رشتی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و (دسه‌باح نه‌سره‌دین  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و قائمیقامی قه‌زاكانی (دوكان و شارباژێڕو سه‌یدسادق و شاره‌زوورو پێنجوێن) و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ئاو ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رپرسی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئۆفیسی WHO له‌ سلێمانی، به‌ وردیی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ته‌ندروستیی گشتیی و تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆلێرا له‌ سلێمانی و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق و هۆكارو چاره‌سه‌رو ڕێكاره‌ چاره‌سه‌رسازیی و خۆپارێزییه‌كان كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگارو به‌ ئه‌ندامێتی فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كان.

دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌ژێر ڕێنمایی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرادا درایه‌ هه‌موو سه‌رۆكی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوشێوه‌و جێبه‌جێكردنی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵا.

سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو درایه‌ لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و قائمقامیه‌ته‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و فه‌رمانگاكانی ته‌ندروستیی و ئاوو فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ترو ئاسایش و پۆلیس ڕێكاری پێویست له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچی و هۆكارێكی پیسبوونی ئاوو خۆراكدا بگرنه‌به‌ر.

چواره‌م: داوا له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كرا، پابه‌ندی ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان بن و به‌شداربن له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی و خۆپارێزیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا.

پێنجه‌م: داوا له‌ حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیتحادی كرا بۆ دابینكردنی بودجه‌ی كتوپڕ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌و دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رپرسی ئۆفیسی WHO له‌ سلێمانی، (10) حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی تووشبوو به‌ كۆلێرایان له‌سلێمانی به‌ره‌سمی ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ند كرابوو.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket