}

ناتۆ پێشبینی به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا ده‌كات

جیهان 10:09 PM - 2022-06-19

هاوپه‌یمانانی ناتۆ پێشبینی درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا ده‌كات.

یێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بۆ رۆژنامه‌ی بیلد ئه‌مسۆنتاگی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ دابینكردنی چه‌كی نوێ یارمه‌تی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بدات تاكو بتوانێت دووباره‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌رێمی دونباسدا بگرێته‌وه‌.

 وتیشی: به‌دووریشی نازانم ئه‌و ململانێیه‌ چه‌ند ساڵێك درێژه‌ بكێشێت.

ستۆلتنبێرگ بۆ رۆژنامه‌ی بیلد ئه‌مسۆنتاگی ئه‌ڵمانی راشیگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ بوونی نوێترین چه‌كدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ ئۆكرانیا بتوانێت هێزه‌كانی روسیا له‌هه‌رێمی دونباس بكاته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ به‌رگری له‌خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و ستۆلتنبێرگ جارێكی تریش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ هێزی سه‌ربازی خۆی بۆ ئۆكرانیا نانێرێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانییه‌كه‌ خۆی به‌به‌شێك له‌و ململانێیه‌ نازانێت.

ئه‌مینداری گشتی ناتۆ جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌:  كه‌ كه‌س نازانێت ئه‌و ململانییه‌ی ئۆكرانیا  تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ مرۆڤ ئاماده‌ی ئه‌و راستییه‌ بێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ململانییه‌ بۆ ساڵانێك به‌رده‌وام بێت.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: نۆڤۆستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket