داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نائاسایی لە نوێنەران دەكرێت
عیراق 06:59 PM - 2022-06-19
پێنج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایانكردووە ئەنجومەنەكە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامبدات و بانگهێشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق و فەرماندە سەربازییەكان بكرێت لەپای ئەو هێرشە بەردەوامانەی توركیا دەیكاتە سەر سەروەری عیراق.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران لەپشووی یاسایی خۆیدایە، بەڵام ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران داوایانكردووە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامبدرێت و تێیدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان بانگهێشت بكرێن لەپای بەردەوامی پێشێلكاریی لەدژی سەروەری عیراق و رشتنی خوێنی هاووڵاتیان لەلایەن سوپای توركیاوە.
راشیگەیاند: سەرەتا ئەنجومەنی نوێنەران ناوی جێگرەوەكانی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر یەكلایی دەكاتەوە كە دەستلەكاركێشانەوەیان راگەیاندبوو، دواتر دانیشتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاندبوو: دەستێوەردان و پێشێلكاری و سەرپێچییەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عیراق زیادیانكردووە.
راشیگەیاندبوو: پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئەم پرسە كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدات، لەگەڵئەوەشی كە ئەنجومەنی نوێنەران لەپشووی یاسایی خۆیدایە، جەختیشیكردەوە كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی لەسەر ئەو پێشێلكاری و دەستوەردانە سەربازییانەی توركیا هەبێت.
هەروەها كەریم شكور جەختیشیكردبوەوە: كە هاوكات دەبێت حكومەتی فیدڕاڵیش هەڵوێستی لەبارەی بۆردومانە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق و پێشێلكردنی سەروەرییەكەی هەبێت.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06