riklam

كۆتایی بەئەندامێتی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دەهێنرێت

عیراق 05:47 PM - 2022-06-19

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەك شەممە كۆتایهێنان بەئەندامێتی حاكم عەباس زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی راگەیاند بەپێی ئەو دەستلەكاركێشانەوەیەی كە پێشتر پێشكەشی كردبوو.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە و ئیمزای محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرە، تێیدا هاتووە پاڵپشت بە مادەی 12 بڕگەی 2 لەیاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی بەژمارە 13 ساڵی 2018، بڕیاردرا ئەمڕۆ 19/6/2022  كۆتایی بەئەندامێتی حاكم عەباس موسی عەباس ئەلزاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بهێنرێت بەپێی دەستلەكاركێشانەوەكەی.

جێی ئاماژەیە رۆژی یەك شەممەی هەفتەی رابردوو 12/6/2022 ئەندامانی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی رەوتی سەدر بەكۆمەڵ و لەسەر داوای موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردو رەزامەندیشیدا لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكانیان.

پێشتریش جەمال ئەسەدی پسپۆڕی بواری یاسا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ  PUKmedia ی راگەیاندبوو: كە لەدوای دەرچوونی فەرمانی پەرلەمانی بەپەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران، لەڕووی یاساییەوە دەستلەكاركێشانەوەكانیان چوارچێوەی رەسمی وەرگرتوەو  ناتوانن لێی پاشگەزببنەوە.

راشیگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش كەبوونەتە جێگرەوە لەچاوەڕوانی ئەوەدان لەدانیشتنێكی ئاسایی یاخود بەپەلەی پەرلەماندا سوێندی یاسایی بخۆن و رەنگیشە پێش جەژنی قوربان دانیشتنەكە ساز بكرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket