riklam

سێ زیندانی بەهۆی سكچوون و رشانەوەوە گیانیانلەدەستدا

تەندروستی 05:12 PM - 2022-06-19

لە بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمان سێ زیندانی بەھۆی پەتای سكچوون و رشانەوەوە  گیانیانلەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ سێ زیندانی بەھۆی سكچون و رشانەوە گیانیان لەدەست داوە و رۆژی ھەینی و شەممەش دوو سزادراوی تر بەھەمان ھۆكار گیانیان لە دەستداوە.

سەرچارەكەی چاكسازی گەورانی سلێمانی وتیشی، زیندانییەكان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەبووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەيەكە پەتای سكچوون و رشانەوە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە تەندروستی سلێمانی بۆ رێگریكردن لە پەتاكە چەنین رێكاری گرتووەتەبەر و ھەر ھەمڕۆش بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كە چەندین حاڵەتی توشبوون بە كۆلێرا لە سلێمانی تۆماركراوە.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket