یاساناسێك: پەرلەمانتارانی سەدر ناتوانن پاشەكشەی دەستلەكاركێشانەوە بكەن
عیراق 04:58 PM - 2022-06-19
پسپۆڕێكی بواری یاسا باسی لەوەكرد لەدوای دەركردنی فەرمانی رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، دەستلەكاركێشانەوەكانیان چوارچێوەی رەسمی وەرگرتوەو ناتوانن لێی پاشگەزببنەوە.
جەمال ئەسەدی پسپۆڕی بواری یاسا ئەمڕۆ یەكشەممە تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: لەدوای دەرچوونی فەرمانی پەرلەمانی بەپەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران، لەڕووی یاساییەوە دەستلەكاركێشانەوەكانیان چوارچێوەی رەسمی وەرگرتوەو ناتوانن لێی پاشگەزببنەوە.
راشیگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش كەبوونەتە جێگرەوە لەچاوەڕوانی ئەوەدان لەدانیشتنێكی ئاسایی یاخود بەپەلەی پەرلەماندا سوێندی یاسایی بخۆن و وە رەنگیشە پێش جەژنی قوربان دانیشتنەكە ساز بكرێت.
جێی ئاماژەیە سەرجەم پەرلەمانتارانی سەدر كەژمارەیان 73 پەرلەمانتارە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوو 12ی حوزەیرانی 2022 لەسەر داوای موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی موحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كرد.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06