riklam

بەریتانیا.. فێستیڤاڵێك بۆ پشتیوانیی نەخۆشخانەی هیوا

ئەدەب و هونەر 03:19 PM - 2022-06-19

لەچوارچێوەی كاروچالاكییەكانیدا ، رێكخراوی رۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا ،بۆ پشتیوانیی و هاوكارییكردنی نەخۆشخانەی هیوا ، لەشاری لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا ، ڤێستیڤاڵێكی لەژێر ناونیشانی  ”هیوا”دا رێكخست.

 

ڤێستیڤاڵەكە پێكهاتبوو لەچەند چالاكییەكی وەكو گۆرانیی و میوزیك  ، نمایشی كتێب، شانۆیی و كردنەوەی پێشانگەیەكی تایبەت بەو كارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر گەلی كورددا هاتوون لەگەڵ نمایشی وێنەی هەندێك لە كەسایەتیی كورد و  وێنەی بەشێك لەو خێزانە كوردانەی لەسەر سنورەكانی بیلاڕوسیا ڕەقبونەوە و گیانیان سپارد. 

 

بڕیارە داهاتی فێستیڤاڵەكە بدرێت بە كۆمەڵێك پێداویستیی پزیشكیی و پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا بكرێت لەشاری سلێمانی . 

 

لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی رێزلێنانی ناوەندی بەریتانیای  ”ی.ن.ك” بەخشرایە لیژنەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی هیوا.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 
فۆتۆ - گۆڤە ئەحمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket