بۆ بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان 38 کەس دەستگیردەکرێن
کوردستان 03:01 PM - 2022-06-19
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە چوارچێوەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەئەنجامی 29 سکاڵای هاوڵاتیان 38 کەس دەستگیردەکات.
دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی................
بۆ / سەرجەم کەناڵەکانی بینراو و بیستراو
بابەت / بەگژداچونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان
_ لە چوارچێوەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لە ئەنجامی تۆمارکردنی ( ٢٩ ) سکاڵا کە لەلایەن ( ٣١ ) هاوڵاتیەوە تۆمارکراوە ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیردەکەن ،
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ترساندن و هەڵخەڵەتاندن و چەندین تاوانی جۆراوجۆر ، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیاوە ئەنجام دراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە .
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز
( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی بەگژداچونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە . دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢ ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان و تاوانی سۆشیال میدیا ، لەدوای تۆمارکردنی ( ٢٧ ) سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەزۆربەیان لەڕەگەزی ( مێ ) و تۆمار کردنی ( ٢ ) سکاڵا وەک مافی گشتی ، توانرا لەماوەی ( ٥ ) مانگدا لە نێوان ٢٠٢٢/١/١ تاوەکو ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/٣١ ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیر بکەن سەرجەمیان لە ڕەگەزی ( نێر ) ن ، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا کەسانێکی تێدایە زیاتر لە تاوانێکی ئەنجامداوە ، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و ڕووبەڕوی یاساکراونەتەوە ، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین هێزەکانمان هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کە بەهەر شێوەیەک و لەژێر هەرناوێکدا بیانەوێت تاوانێک ئەنجام بدەن ، بەتایبەتی ئەوانەی کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن .
لەگەڵ ڕێزدا
PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27