}

سلێمانی.. 10 حاڵه‌تی توشبوون به‌كۆلێرا تۆمار كرا

کوردستان 01:22 PM - 2022-06-19

لیژنه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌سلێمانی پێكهێنرا و پارێزگاری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، چه‌ند رێكارێكی نوێ له‌ دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی تائێستا  10 حاڵه‌تی توشبوون به‌ نه‌خۆشی كۆلێرا له‌پارێزگاكه‌ تۆمار كراوه‌.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 10 حاڵه‌تی كۆلێرا له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه‌، هاوكات له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراقيش هه‌مان نه‌خۆشی تۆماركراون .

 

وتیشی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگا و یه‌كه‌ كارگێرییه‌كان ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرامان راگه‌یاند، هاوكات داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ين پابه‌ندی رێنه‌مایه‌كان بن و له‌ ئاو و خواردنی پیس خۆیان به‌ دووربگرن، تاوه‌كو ئه‌م دۆخه‌ تێبپه‌ڕێنن وه‌ك چۆن له‌ پێشتر كۆرۆنامان تێپه‌ڕاند.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: تاوه‌كو ئێستا 4000 هه‌زار نه‌خۆشمان چاره‌سه‌ركردوه‌، هاوكات داواكاریمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ بوجه‌ی پێویست ته‌رخانبكات بۆ ئه‌م دۆخه‌، تاوه‌كو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ ببينه‌وه‌ و نه‌خۆشیه‌كه‌ گه‌شه‌ی زیاتر نه‌كات.

 

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ د.سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی سلێمانی رایگه‌یاند: حاڵه‌ته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كرابوون بۆ پشكنین و وه‌ڵام دراینه‌وه‌ كه‌ حاڵه‌ته‌كان كۆلێرایه‌، هاوكات داواكارین له‌هاووڵاتیان كه‌ نیشانه‌كانی سكچوون و ده‌م وشكبوونیان تێدا ده‌ركه‌وت، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستيان بۆ بكرێت.

 

وتیشی: له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عيراق باری له‌ ناكاو له‌پارێزگای سلێمانی راده‌گه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها تكام وایه‌ هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و پلانمان هه‌یه‌ به‌ هاوكاری هاووڵاتیان دۆخه‌كه‌ تێ بپه‌ڕێنین، چونكه‌ ده‌زانین چۆن كۆلێرا كۆنترۆڵ بكه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket