riklam

سایلۆی كەركوك بە هەزاران تۆن گەنم وەردەگرێت

کوردستان 01:03 PM - 2022-06-19

سایلۆی كەركوك تا ئێستا زیاتر لە 140 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیاران وەردەگرێت. 

لەوبارەیەوە شەرەف ئەحمەد سەرۆكی ئەندازیاران لە سایلۆی كەركوك بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لەڕێی سێ ناوەندەوە بەڕێوەدەچێت كە ئەوانیش سایلۆی كەركوك و هەردوو كۆمەڵگای تازە و حەویجەیە.

وتیشی: تا ئێستا زیاتر لە 140 هەزار تۆن گەنمیان لە هەرسێ ناوەندەكەوە وەرگرتووە و پارەی گەنمی جوتیارانیش دابەشكراوە و هەر جوتیارێك دوای هەفتەیەك لە ڕادەستكردنی گەنمەكەی پارەكەی وەردەگرێت. 

 ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی بازرگانی عیراق بە چوار قۆناغ بڕی 60 ملیار دیناری بۆ سایلۆی كەركوك تەرخانكردووە و كێشەی پارەیان نییە و پارەی جوتیاران لە ئەمساڵدا دواناكەوێت. 

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket