هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی ئاشكرا دەكرێت
کوردستان 11:35 AM - 2022-06-19
بەمەبەستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە كۆبوونەوەیەكی تەندروستی بە ئامادەبوونی د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكانی هەناوی و پزیشكانی دەرەوەی سلێمانی و پزیشكانی هەناویی لە كەرتی تایبەت كۆبوونەوەیەك لە نەخۆشخانەی شار بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لەوە كرد كە هەموو پزیشكان لە هەموو بەشە جیاوازەكان لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن و ئەو پرۆتۆكۆڵەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە و وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی ناردووە و ئەوانیش بۆ ئێمەیان ناردووە و هەمومان بە یەك شێوە لە هەر كوێ بین لەسەر هەمان پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆشەكان دەكەین.
د. سەباح هەورامی وتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی زانستیمان لەبارەی پەتای سكچوون كرا و ئەگەر ئەو پەتایە كۆلێرا بێت پێویستە چ ڕێكارێك بگیردرێتەبەر، هەموو ئەو ڕێكارە زانستیانەی كە پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرا لە شاری سلێمانی گرتوومانەتەبەر و ئەمڕۆش سەعات 12 ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت بە سەرۆكایەتی جەنابی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی پەیوەندیدار.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتیشی: بۆ پەتای كۆلێرا ئێمە تەنها ئەنجامەكەی دەگاتە لای ئێمە، چونكە تووشبوونی خەڵك بە پەتای كۆلێرا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بەڵكوو پەیوەندی بە ئاو و خۆراكەوە هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك ئیدارەی ئاو و هێزە ئەمنییەكان و قائیمقامییەتی سلێمانی هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین لەزووترین كاتدا پەتاكە كۆنترۆڵ بكەین، هەرچەند لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا كەموكورتیمان هەبووە، بەڵام لەئێستادا ڕێكاری پێویستمان گرتۆتەبەر.
د. سەباح هەورامی ڕاشیگەیاند: تیمێك لە وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە هاتوون و دڵخۆشبوون بەو ڕێكارانەی كە گرتوومانەتەبەر و بەڵێنیان داوە هاوكاریمان بكەن.
پەتای سكچوون و ڕشانەوە پەیوەندی بە ئاو و خۆراكەوە هەیە و ئەوەی كە پەیوەندی بە ئاوەوە هەیە دوو سەرچاوەی هەیە، یەكیان ئەو سەرچاوانەی كە ڕەسمین و ڕێگەپێدراون و مۆڵەتیان هەیە، وەكوو پڕۆژەكانی حكومەت و شەمعەكان و كارگەكانی ئاو، ڕۆژانە تیمیان بۆ دەنێرین و پشكنینیان بۆ دەكەین و ئەو شوێنانەی كە مۆڵەتیان نییە دەبێت قائیمقامییەت و هێزە ئەمنییەكان هاوكارمان بن یان ئەو شوێنانە دابخرێن یان ڕێكاری تەندروستی بگرنەبەر بۆ ئەوەی خەڵكی تووش نەكەن و ئێمە دڵنیاین سەرچاوەی پیسی ئاوەكە ئەوانن، چونكە پشكنینی شوێنە ڕەسمییەكان تا ئێستا پاك دەرچوون و ئێمە ڕێژەی كلۆرمان زیاد كردووە، خەڵك نەترسێن و زیانی نییە و ڕێژەكەش بە شێوەیەكی زانستی زیاد كراوە و لەمەوبەدوا تیمەكانی ئێمە ئەو شوێنانەی كە خۆراكی تێدا دەفرۆشن بەسەر دەكەنەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خورادنگەكان سەوزە و ئاویی پیس بەكار نەهێنن و ساردەمەنییەكان دەبێت ئاویی دەبەی گەورە بەكار بهێنن و نابێت ئاوی تەنكی بەكار بهێنن.
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27