}

به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له‌ روسیا ده‌كات

جیهان 09:32 AM - 2022-06-19

جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاتی روسیا و ئۆكرانیا مه‌ترسی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م دروستده‌كات، وڵاتی به‌ریتانیا هێزی سه‌ربازیه‌كه‌ی له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.

جه‌نه‌ڕاڵ باتریك ساندرز سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی به‌ریتانی له‌ تۆڕه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: روسیا به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ببێت مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی جیهانی سێهه‌می هه‌یه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ ساندرز راشیگه‌یاند: من یه‌كه‌م سه‌رۆكم كه‌ پاش ساڵی 1941 سه‌رۆكایه‌تی جه‌نگ بكه‌م له‌ به‌ریتانیا كه‌ رووبه‌روی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك روسیا ده‌بمه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌و نه‌وه‌یه‌ بین كه‌ هێزی سه‌ربازی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ دوباره‌ شه‌ركردن له‌ ئه‌وروپا. 

هاوكات سه‌رۆك جه‌نه‌ڕاڵ ساندرز دووشه‌ممه‌ی رابردوو پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌رگرت، پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی له‌ یه‌كه‌م نامه‌ی بۆ سه‌ربازه‌كانی 
وتی: جیهان گۆڕا به‌هۆی دروستبونی جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا پێویسته‌ له‌ ئاماده‌باشیدابین.

 ووتیشی: هه‌روه‌ها پێویسته‌ هێزێكی سه‌ربازی به‌هێز دروستبكه‌ین، تاكوو بتوانین له‌ جه‌نگدا وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك روسیا تێكبشكێنین.

PUKmedia  سكای نیوز 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket