riklam

چەمچەماڵ.. تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر دەكرێت

کوردستان 09:22 AM - 2022-06-19

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند: نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی  تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیان دەستگیر كرد بە ناوی(ئ .ع .خ) كە تەمەنی ٢١ ساڵەو دانیشتووی چەمچەماڵە. 

لەناو مۆبایلەكەیدا ژمارەیەكی زۆر وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو  كە هەڕەشەی لە ئافرەتان پێكردووە لە ئەگەری ڕازی نەبوونی ئافرەتەكان بە داواكارییەكانی تۆمەتبارەكە، پاش بەدواداچوونێكی مەیدانی ورد توانرا دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر مۆبایلەكەیدا بگیرێت.

لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یەكێكە لە سەرچاوە هەرە سەرەكیەكای كێشە خێزانیەكان.
PUKmedia 
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket