riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 08:41 AM - 2022-06-19

رووداوەكان:
1269: مەلیكی فەرەنسە لویسی نۆهەم یاسایەكی دەركرد بە غرامەكردنی هەموو جولەكەیەك كە دروشمی زەرد نەكات بە پۆشاكەكەیەوە بەبڕی 10 فرەنكی زیو یان بەندكردن.

1747: كوژرانی نادرشای ئەفشار لەكاتی هێرش كردنەسەر دانیشتوانە كوردەكانی خوراسان.

1856: كۆتایی هاتنی یەكەم كۆنگرەی حیزبی كۆماری لە فیلادیلیفیا، و جۆن فریمۆنت لە كالیفۆرنیا هەڵبژێرا بۆ سەرۆكی حیزب.

1862: كۆنگرسی ئەمریكی كۆیلایەتی قەدەغەكرد لە سەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1867: لەسێدارەدانی ماكسیمیلیان لە لایەن سەرۆكی مەسكیك (خواریس).

1885: گەشتنی پەیكەری ئازادی كە وەك دیاری هاتبوو لە لایەن گەلی فەرەنسەوە بۆ گەلی ئەمریكی بۆ بەندەری شاری نیویۆرك.

1913: یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (رۆژی كورد) بڵاوكرایەوە.

1919: راپەڕینەكەی شێخ مەحموود لە ناوچەی تاسڵوجە و دەربەندیخان بەهۆی ناپاكیی ئاغاكانەوە بوو كە سوپای بەرتانیا توانی راپەڕینەكە دامركێنێتەوە لەناوچەكەدا.

1940: هێزەكانی فەرەنسا خۆیان رادەستی سوپای ئیرفین رۆمل كرد لە میانی (شەڕی دنكرك).

1944: هێزی دەریایی ئەمریكی هێرشیكردە سەر گەلەكەشتی یابانی لە شەڕی دەریای فلیپین یان ئەوەی كە ناودەبرا بە ناوی ( گورزی كەڵەشێری رۆمی) و سەركەوتنێكی كەم وێنەیان بەدەستهێنا و ئەوەش لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.

1961: شێخ عەبدوڵڵا سالم سوباح رێكەوتنێكی مۆركرد بە هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی پارێزگاری بەریتانی بۆ كوێت و سەربەخۆیی راگەیاند.

1947: سەرەك وەزیرانی شانشینی عیراق ئەم چوار ئەفسەرە پاڵەوانانەی كوردی لەسێدارەدا( عیزەت عەبدولعەزیز، مستەفا خۆشناو، خەیروڵا عەبدولكەریم، محەمەد قودسی) بەهۆی بەشداریكردنیان لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مهاباد.

1961: دەوڵەتی كوێت سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لە لایەن بەریتانیا و شێخ سالم سوباح بووە ئەمیر، ئەوەش لە ترسی دەسەڵاتی كۆماری نوێی عیراق كە عەبدولكەریم قاسم داوای كوێتی دەكرد كە ببێتە قەزایەكی عیراق بەر لە جەنگی یەكەمی جیهانی.

1965: كۆدەتای سەربازی لە جەزائیر دژی سەرۆك (ئەحمەد بن بلە) كە (هواری بومدین) پێی هەستا.

1970: راگەیاندنی پرۆژەی (روجرز) كە بانگەشەی وەستانی شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی دەكرد.

1970: دامەزراندنی كۆمەڵەی رۆشنبیری كورد.

1976: مەلیكی سوید كارلی شانزەهەم گۆستاڤ خاتونی ئەڵمانی (سیافیا سومولاس)ی خواست.

1987: رێكخراوی (ئیتا)ی جیاوەبوو كە بانگەشەی جیابوونەوەی هەرێمی (باسك)ی دەكرد لە ئیسپانیا بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند لە تەقینەوە لە گەورەترین سۆپەر ماركێت لە مەدرید كە بووە هۆی كوشتنی 25 كەس و بریندار بوونی نزیكەی 80 كەس.

1999: ئەمیر ئیدوارد بچوكترین كوڕی شاژنە ئەلیزابیسی دووەم (سۆفی رایز جونز)ی خواست لە قەڵای وندسور.

2000: لە (دۆڤەر) ی بەریتانیا لاشەی 58 كەسی چینی بینرایەوە كە دەیانویست بە قاچاخی بگەنە بەریتانیا.

2002: كردنەوەی چایخانەی (تەوار) لە سلێمانی كە یەكەمین چایخانەی ژنان بوولە مێژووی كورددا.

2003: دەستگیركردنی سكرتێری تایبەتی سەرۆكی پێشووی عیراقی (عەبد حەمود).

2004: سعودیە رایگەیاند كە عەبدولعەزیز المقرن سەركردەی رێكخراوی قاعیدە لە نیوەدوورگەی عەرەبی كوژراوە.

2007: تەقینەوەی سەیارەیەكی بۆمبڕێژكراو كە بووە هۆی وێرانكردنی دیواری مزگەوتی (الخلانی) لە بەغداد و بووە هۆی كوژرانی نزیكەی 60 كەس و برینداربوونی 214 كەسی تر.

2014: فیلیپ ئەمیر ئەستوریاس بوو بە مەلیكی ئیسپانیا لە ژێر ناوی فیلیپی شەشەم دوای وازهێنانی باوكی خوان كارلۆسی یەكەم لە عەرشی دەسەڵات.

لەدایكبوون:

1566: مەلیك جیمسی یەكەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1623: بلیز باسكال، زانای فیزیا و بیركاری و فەیلەسوفی فەرەنسی.

1846: ئەنتۆنیۆ ئەبیتی، زانای ئیتالی لە زانستی فەلەك و فیزیا.

1861: خۆسیە ریزال، شاعیری فلیپینی.

1896: والیس سمبسۆن، دۆقەی وندسور و ژنی مەلیك ئیدواردی هەشتەم مەلیكی پێشووی شانشینی یەكگرتوو.

1906: ئیرنست چین، پزیشكی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1945ز.

1910: بول جون فلوری، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1974ز.

1922: ئاجی بور، زانای فیزیای دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبلی فیزیای ساڵی 1975ز.

1930: جینار ولاندز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1941: فاتسلاف كلاوس، سەرۆكی چیك.

1945: ئون سان سو چی، ژنە سیاسەتمەداری بۆرمی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1991ز.

1947: سەلمان روشدی، نوسەری بەریتانی و بە نەژاد هیندی و نوسەری كتێبی (ئایەتە شەیتانیەكان).

1947: حەسەن شەحاتە، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی میسری.

1948: نیك دریك، مۆسیقاری ئینگلیزی.

1951: ئەیمەن زەواهیری، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە.

1954: كاسلین ترنر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1957: ئانا لیند، ژنە سیاسەتمەداری سویدی.

1959: كریستیان فولف، سەرۆكی چواردەهەمی ئەڵمانیا.

1960: عومەر شارماركی، سەرۆك وەزیرانی سۆماڵ.

1962: سەحەر فەوزی، ژنە ئەكتەری سوری.

1962: باولا عەبدول، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1963: سمیە الخشاب، ژنە ئەكتەری میسری.

1972: براین مكبراید، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی.

1972: روبن تونی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1975: بیدرو مونیتس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1978: زوی سالدانا، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1979: خۆسیە كلیبرسون، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.

1980: ئەحمەد مەكی، ئەكتەری میسری.

1984: محەمەد موبارەك، یاریزانی تۆپی پێی عەمانی.

وەفات:

1867: ماكسیمیلیان، ئیمبراتۆری مەكسیك.

1950: پیرەمێرد، شاعیری نەتەوەیی كورد.

1993: ویلیام گولدنگ، نوسەری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ ئەدەبی ساڵی 1983ز.

2003: عەبدوڵا تەیب، ئەدیبی سودانی.

2005: عبدالكریم هلال الجحیدلی، جێگری پێشووی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی.

2007: زئیف شیب، رۆژنامەنوسی ئیسرائیلی.

2010: مانوت بول، یاریزانی تۆپی باسكەی سودانی. 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی سەبەخۆیی لە كوێت.

جەژنی قەدیس رومولاد.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket