}

هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت له‌هه‌نارده‌ی نه‌وت و عیراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌كات

کوردستان 08:03 PM - 2022-06-18

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راپۆرتێكی ئاماریی دا ڕوانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و ئه‌ركی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به‌ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.

 به‌پێی راپۆرته‌كه‌، سـه‌باره‌ت بــه‌دۆســیه‌ی پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانی په‌یوه‌سـت به‌ده‌رئه‌نجامی دۆســیه‌ی نـه‌وت و غاز، بۆچوونــی حكومه‌تــی هه‌رێمــی كوردســتان لـه‌وه‌دا كــورت ده‌بێتــه‌وه‌ كــه‌ بــه‌رده‌وام بێــت لــه‌فرۆشــتنی بــڕی هه‌نارده‌كردنــی نــه‌وت لـه‌ هه‌رێــم له‌ ڕێگـه‌ی هه‌مــان كۆمپانیــاكان، هــاوكات له‌گـه‌ڵ پێویســتی دووبــاره‌ چــاو خشــاندنه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ســته‌كان له‌ڕووی نــرخ و لابردنــی هه‌مــوو كــۆت و ئاســته‌نگه‌كان كه‌ كۆمپانیــای ســۆمۆ به‌رامبه‌ر به‌پرۆسـه‌كانی فرۆشــتنی نه‌وتــی هه‌رێمــی گرتوویه‌تییه‌ به‌ر.

له‌باره‌ی داهاتی نه‌وتــی هه‌نارده‌كــراو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ له‌راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوو‌ه‌، پێویســته‌ ئه‌م داهاتانـه‌ بــۆ هه‌ژمارێكــی بانكــی بگوازرێتـه‌وه‌ كه‌هه‌رێمی كوردســتان خــۆی هه‌ڵیبژێــرێت و سه‌رپه‌رشــتی به‌ِێوه‌بردنـی بكات، هاوكات له‌ومیانه‌یـه‌وه‌ گواســتنه‌وه‌ی دارایــی بــۆ هه‌رێمــی كوردســتان ڕاســته‌وخۆ بێــت بــۆ ئـه‌وه‌ی شایســته‌ی كۆمپانیاكانــی به‌رهه‌مهێنــان و گواســتنه‌وه‌ بــدات، هه‌روه‌هــا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێتـه‌وه‌ بـۆ وه‌زاره‌تـی دارایـی و ئابـووری هه‌رێمـی كوردسـتان بگوازرێتـه‌وه‌ وه‌ك به‌شـێك له‌پشـكی بودجـه‌ی فیدڕاڵـی، تـا ئه‌و كاته‌ی كـه‌به‌شـه‌كانی تـری له‌پشـكی بودجـه‌ی فیدڕاڵـی له‌لای حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ به‌ده‌ستده‌گات.


په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم و عیراق ده‌ستووریان پێشێلكردوه‌
له‌و باره‌یه‌وه‌ شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وزه‌ وسامانه‌ سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ رووده‌دات ته‌واو ناده‌ستووریه‌و به‌پێی ده‌ستوور نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆی هه‌یه‌ به‌و ره‌هاییه‌ نه‌وت بفرۆشێت و نه‌حكومه‌تی عیراقیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌دات، بۆیه‌ ده‌كرێت هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك و كۆتایی به‌م ناكۆكییانه‌ بهێرێت.

وتیشی: سووربوونی هه‌ر دوو حكومه‌ت له‌سه‌ر داواكانیان زیاتر له‌یه‌كیان دوور ده‌خاته‌وه‌و ناتوانن بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش له‌به‌ژه‌وه‌ندی هیچیان نیه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عیراق به‌چه‌قبه‌ستوو ده‌هێڵێته‌وه‌.

ده‌كرێت هه‌ولێرو به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌وت به‌هێزتر بكه‌ن
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌ت خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق بۆ حكومه‌تی عیراق شایسته‌ داراییه‌كان بۆ هه‌رێم نانێرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌شێكه‌ له‌عیراق ناكرێت به‌و بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ حكومه‌تی عیراق، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت و غاز هه‌نارده‌ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ هه‌بێت و هه‌ردوولا هه‌وڵبده‌ن خێروبێری خاكه‌كه‌یان له‌پێناو خه‌ڵك بێت، چونكه‌ له‌راستیدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌خاڵێكدا هه‌ردوولا داواكانیان ده‌ستوورییه‌و له‌چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌دا هه‌ردوولا داواكانیان ناده‌ستوورییه‌.

وتیشی: له‌ساڵانی رابردوودا چه‌ندینجار وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته‌ به‌غداو باسی ئه‌و پرسه‌یان كردوه‌، ته‌نانه‌ت زۆر نزیكبوونه‌وه‌ له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بنرێت بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ دوو حكومه‌ت رێكبكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دادگای فیدراڵی ده‌ستتێوه‌ردان له‌و بابه‌ته‌ بكات و بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ بدات.

عه‌لاوی: ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام نابێت
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی (نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سامانی ئێمه‌یه‌) وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م وته‌یه‌م دڵگران ده‌بن.

 عه‌لاوی راشیگه‌یاندوه‌، بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كه‌ باسی له‌بێبایه‌خی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، چیتر رێگه‌نادات حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شێك له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو له‌پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.

عه‌لاوی له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌و له‌میانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا راشیگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ له‌بودجه‌ی ساڵانی پێشوودا هه‌یه‌، له‌ 12% ی خه‌رجییه‌كان له‌ بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه‌، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌می ئه‌و داهاته‌ نه‌وتییانه‌ی كه‌ له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستیانده‌كه‌وێت ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كراو له‌بری ئه‌وه‌ چه‌ندین رێككه‌وتنی كاتی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ئه‌نجامدرا كه‌به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان مانگانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نارێكخراو  (200) ملیار دینار (138 ملیۆن دۆلار) ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، به‌ڵام ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌روا به‌رده‌وام نابێت.

له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، سـه‌رۆكی دیوانــی ئه‌نجومه‌نــی وه‌زیــران بــۆ حكومه‌تــی فیــدڕاڵ دووپــاتی ده‌كاته‌وه‌ هه‌ڵوێســتی هه‌رێمــی كوردســتان نه‌گــۆڕه‌و سیاســه‌ته‌كانی بــۆ چاره‌ســه‌ركردنی ئه‌م دۆســیه‌یه‌
به‌پێــی ده‌ســتوور و یاســاو له‌سـه‌ر بنه‌مــای هاوبه‌شــی ده‌بێــت، داوا ده‌كات له‌ســه‌ر بنه‌مــای راســپارده‌ی هاوبـه‌ش كـه‌هـه‌ر دوولا له‌ئه‌نجامــی كۆبوونه‌وه‌ی به‌غــدا له‌ ٢٠ـــی نیســانی ٢٠٢٠ له‌نێــوان نوێنه‌رانــی ئه‌مینداریه‌تــی گشــتی ئه‌نجومه‌نــی وه‌زیــران و نوێنه‌رانــی وه‌زاره‌تــی دارایــی فیــدڕاڵ و وه‌فدی هه‌رێمــی كوردســتان پێــی گه‌یشــتووین، چــاو بـه‌و ڕێــكاره‌ بخشــێننه‌وه‌ كه‌له‌نوسراوی پێشووی هه‌ردوولادا ئامــاژه‌ی بــۆ كــراوه‌.

 

ڕاپۆڕتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ....

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket