riklam

چەندین پێشنیار لەبارەی ئەزمونەکانی 12ی ئامادەیی دەخرێتەروو

کوردستان 05:57 PM - 2022-06-18

لێپسراوێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان چەندین پێشنیار بۆ باش بەرێوەچوونی ئەزمونەگشتیەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەهەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و رایدەگەنێت دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ساڵانی پێشوو زیانتکی زۆر بە پڕۆسەی پەروەردەو خوێندن و ئاستی خوێندکاران دەگەیەنێت.

عیسا حسێن سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لە پێناو باش بەرێوەچوونی ئەزمونە گشتیەکانی قۆناغی12ی ئامادەیی، کە بڕیارە لەکۆتایی نەم مانگە بەرێوەبچێت، چەندین پێشنیارمان بۆ وەزارەتی پەروەردە هەیە.

وتیشی: یەکێک لەو پێشنیارانە رێگاگرتنە لە دزەکردنی پرسیارەکان و ئەنجامدانی گزی و قۆپیە لەلایەن هەندێک لە خوێندکارانی ئەو قۆناغە، تاکو پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەرێوەبچێت و هەر خوێندکارێک بە گوێرەی توانای خۆی بگات بەبەشی زانکۆو پەیمانگاکان.

راشیگەیاند: وردبینی لە دانانی پرسیارەکان و ئەنجامنەدانی هەڵەو کەموکوڕی، داواکارییەکی تری ئێمەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە،  چونکە لەساڵانی رابردوو بەهۆی بوونی هەڵە لە پرسیارەکان،  خوێندکاران زیانی زۆریان بەردەکەوت، زۆرجاریش ئەو هەڵانەی دەکرێت هەڵەی زانستیە، نەوەک هەڵەی چاپ و رێنوس.

عیسا حسێن ئاماژەی بەوەشکرد: بەو پێیەی تاقیکردنەوەکان دەکەوێتە ناوەڕاستی وەرزی هاوین پێویستە ئامێرەکانی فێنکەرەوە و ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ هۆڵەکان دابینبکرێت، چونکە هەر کەموکوریەک لەو بارەیەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تواناو ئاستی خوێندکاران دەبێت.

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان تەئیکیدیشیکردەوە: بڕیاری هێنانە پێشەوەی وەرزی دووەمی ئەزمونەکان،  کە تەنیا 15رۆژ دوای وەزی یەکەمی دەست پێدەکات، کەموکوریەکی ترە پێمانوایە ئەو بریارە هیچ بنەمایەکی زانستی نیەو ناکرێت ساڵی داهاتوو بەو جۆرە بێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەو بڕیارە زیانێکی تر بە خوێندکار دەگات، بەتایبەتی ئەوانەی سەرجەم وانەکانیان لە وەرزی یەکەم بۆ وەرزی دووەم دوادەخات، ئەوان  هیچ دەرفەتێکیان لەبەردەم نامێنێت، بۆپێداچونەوە بە وانەکانیان.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket