riklam

هۆڵی شەهید ئاشتی بۆ پێگەیاندنی راگەیاندنکاران کرایەوە

ی ن ک 03:31 PM - 2022-06-18

لەمەکتەبی ڕێکخستن بەکردنەوەی خولی شەهید ئاشتی بۆڕاهێنان و پێگەیاندنی کادرانی  راگەیاندن  هۆڵێکی نوێ لەمەکتەبی ڕێکخستن بەناوی هۆڵی شەهید ئاشتی کرایەوە 

سەرکەوت زەکی هۆڵی شەهید ئاشتی دەبێتە خوێندنگەیەک بۆ پێگەیاندنی کادران

ستران عەبدوڵا بۆسەرکەوتنی ئەم خولە ئامادەی هەموو پشتیوانیەکین وەک مەکتەبی ڕاگەیاندن 

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەدوومەراسیمیدا و بەئامادەبونی  هەڤاڵان  سەرکەوت زەکی و ستران عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی  وکەسوکاری سەربەرزی هیدئاشتی و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن وڕاگەیاندن و کادرانی مەکتەبی ڕێکخستن هۆلی شەهید ئاشتی لەمەکتەبی ڕێکخستن لەلایەن هەڤاڵان لێپرسراونی هەردوومەکتەبی ڕێکخستن و ڕاگەیاندن و کەسوکاری شەهید ئاشتی یەوە کرایەوە لەومەراسیمەدا دوای چەندساتێک وەستان بەماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهید ئاشتی سەرجەم شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پێکرد  دواتر ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن هەڤاڵ ڕێبوارستار ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن پێشکەشکرا پاشان هەڤاڵ سەرکەوت زەکی لەوتەیەکدا پیرۆزبای کردنەوەی ئەم هۆلەی کرد کە ئەم هۆڵەدەبێتە خوێندنگەیەک بۆ پێگەیاندنی کادرانی یەکێتی لە داهاتودا وتیشی شانازیەکیشە بۆ مەکتەبی ڕێکخستن کەئەم هۆڵەی کردوەبەناوی شەهیدێکی قارەمان و شەهیدێکی ڕێبازی مام و کوردایەتی کەشەهید ئاشتی یە کەلە ساڵی ١٩٧٨لەلایەن ڕژێمی بەعس لەموسڵ لەسێدارەدرا کە تالەسێدارەدانی ئەم تێکۆشەرە بەرگری لە خەباتی کوردو ڕێبازی یەکێتی کردوە هەروەها خۆشحاڵی خۆشی دەربری کە هەرئەمرۆ لەم هۆڵەدامەکتەبی ڕێکخستن  یەکەمین خولی شەهید ئاشتی بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندنی ڕاگەیاندن کردەوە بۆژمارەیەک لەکادرانی سنوری مەڵبەندەکان و هیوای خواست ئەم خولە دەستپێکێک و هەنگاوێکی نوێ بێت بۆپێگەیاندنی کادران  بۆخزمەتی یەکێتی دواتر ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی نوێی مەکتەبی ڕێکخستنە و هەرلەمەراسیمەکەدا هەڤاڵ سەرکەوت سوپاسی مەکتەبی ڕاگەیاندن وبەتایبەتیش سەتەلایتی گەلی کوردستانی کرد کەهاوکاربون لەکردنەوەی ئەم خولە کە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن پاشان هەڤاڵ ستران عەبدوڵا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی ئەم هۆلەو وتیشی سەری ڕێزونەوازش  لەئاست قارەمانێتی شەهید ئاشتی و کەسوکارەسەربەرزەکەی شەهید ئاشتی دادەنەوێنم ودەستخۆشی لەمەکتەبی ڕێکخستن دەکەم کەجێگەی پێزانینە هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەلەگەڵ کردنەوەی ئەم هۆڵە نوێیەداخولێک هەر لەم هۆڵەدا دەکرێتەوە بۆکادرانی مەڵبەندەکان تاچۆن بتونن لەکەناڵەکان ومیدیاکاندا  بوێرانە بەرگری لەسیاسەتی یەکێتی بکەن هەروەها  تەئکیدی لەپشتیوانی مەکتەبی ڕاگەیاندن کردەوە بۆسەرکەوتنی ئەم خولە پاشان لە مەراسیمەکەدا ژیاننامەی شەهید ئاشتی بەکورتەفلمێک نمایشکرا کەلەلایەن دەرهێنەر هەورازمحمد وسەتەلایتی گەلی کوردستانەوە ئامادەکرابوو هەرلەومەراسیمەدا ڕێزلێنانێک پێشکەش بەخانەوادەی شەهید ئاشتی کرا کەلەلایەن مەکتەبی ڕێکخستن ئامادەکرابوو پاشان  ووتەی بنەماڵەی شەهید ئاشتی لەلایەک کاک جزا ئامۆزای شەهید ئاشتی یەوە پێشکەشکرا دواتر یەکەمین محازەرەی خولەکە لەلایەن دکتۆر ابراهیم سعید پێشکەشکرا  

ئەم خولە ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت  ومەکتەبی ڕێکخستن. بەهاوکاری سەتەلایتی گەلی کوردستان رێکخراوە 
شەهید ئاشتی ناوی ئەبوبەکر نوری قادر 

سالی ١٩٥٤لەدایک  بوە وساڵی ١٩٧٦پەیوەندی بەڕیزەکانی کۆمەڵەوەکردوە ساڵی ١٩٧٦بوە بەپێشمەرگە وساڵی١٩٧٨لەگوندی قارەمان دەگیرێت دواترسزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت  ولە١٩٧٨/٦/١٧لەموسڵ لەسێدارە دەدرێت

PUKmedia راگەیاندنی مەکتەبی ڕکخستن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket