riklam

وەزیری تەندروستی: ژمارەیەك گومانلێكراوی كۆلێرامان هەیە

کوردستان 12:37 PM - 2022-06-18

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم نەخۆشی سكچون و رشانەوە هەیەو ژمارەیەك حاڵەتی گومانلێكراوی كۆلێراش لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەیە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بەڕێوەچوو، رایگەیاند: لەتەواوی هەرێمی كوردستان ژمارەو رێژەی توشبوون لەمنداڵان و گەورە زیادیانكردوەو  چانسی توشبوون بەكۆلێرا زۆرەو ژمارەیەك گومانلێكراوی توشبوون بە كۆلێرا لەشارەكانی هەرێم هەیەو هەموو پێداویستییەكانی پشكنین و دیاریكردنی كۆلێرا هەیە.
راشیگەیاند: هۆكاری سەرەكی توشبوون بەسكچون و رشانەوە ئاوی خواردنەوەیە، هەروەها خۆراكی ماوە بەسەرچوو، بۆیە هەركەسێك توشی سكچون بوو بەزوترین كات سەردانی نەخۆشخانە بكات تا حاڵەتەكەی بدۆزرێتەوەو چاسەرەی پێویست بكرێت.
وتیشی: لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق هەماهەنگیمان هەیە بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ چارەسەری نەخۆشی سكچون و رشانەوەوەو  كۆلێرا.
ئەوەشی خستەڕوو: رێنمایی و بەرنامە بۆ روبەڕوونەوەی نەخۆشی سكچون و رشانەوە دانراوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدەكان رێنمایی تایبەت دەردەكەین.
PUKmedia تایبەت 
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket