riklam

گیانلەدەستدان بەسكچون و رشانەوە تۆماركرا

کوردستان 12:24 PM - 2022-06-18

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا دوو منداڵ بە سكچوون و رشانەوە گیانیانلەدەستداوە، هاوكات هۆشداریی لە بەكارهێنانی دەرمانی گیایی داو وتی، دەرمانی گیایی سوودی هەیە و ئێستا بووەتە بەشێك لە چارەسەر، بەڵام پێویستە پێش بەكارهێنان  توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر كرابێت.

د.پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د. جەمال بۆ منداڵان  لە سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هۆشیاری لەبارەی بەكارهێنانی دەرمانی گیایی دەدات و رایدەگەیەنێت: پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداربن لە بەكارهێنانی دەرمانی گیایی كە چی بەكاردەهێنن و چۆن بەكاریدەهێنن چونكە، حاڵەت هەبوو بەهۆی خراپ بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانەوە مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆش دروستبووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین دەربارەی دەرمانی گیایی روونكردنەوە بدەین چونكە، هەندێك جار راستەوخۆ كاریگەری نەرێنی لەسەر گورچیلەی منداڵ دروستدەكات.

راشیگەیاند: ناڵێن دەرمانی گیایی سوودی نییە چونكە، ئێستا بووەتە بەشێك لە چارەسەركردن لە نەخۆشخانەكان چونكە، نەخۆش هەیە بە بەكارهێنانی دەرمانی گیایی لە مردن رزگاری بووە، بەڵام پێویستە ئەو دەرمانە گیاییەی بەكاردەهێنرێت توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر كرابێت بەتایبەت بۆ منداڵان.

وتیشی: تا ئێستا دوو منداڵ بەهۆی سكچوون و رشانەوەوە گیانیانلەدەستداوە، كە دایك و باوكی یەكێكیان منداڵەكەیان بردووەتە لای بۆن بڕ و دەرمانی تایبەتی پێداوە، بەڵام بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەكە چونكە، هەندێك دەرمان هەیە پێیدەڵێن دەرمانی كوردەواری بەڵام لە راستیدا كۆمەڵە دەرمانێكی تێكەڵكراوە وەك: پاراسیتۆڵ، ڤۆلیۆم كە بەشێوەیەكی كاتی كاریگەری لەسەر منداڵەكە هەبووە بەڵام ئەمە خۆی دەرمانی كیمیاییە.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د. جەمال بۆ منداڵان  لە سلێمانی راشیگەیاند: دژی دەرمانی گیایی نین چونكە، لە ئێستادا دەرمانی گیایی بووەتە بەشێك لە چارەسەر لە جیهاندا، بەڵام پێویستە بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئەو كەسانەی ئیشی دەرمانی گیایی دەكەن پێویستە شارەزابن و ئاگاداربن ئەو دەرمانە نەبێتە هۆی مەترسی ژیانی نەخۆشەكە.

هاوكات ئەوەشی راگەیاند: بەداخەوە پزیشك هەیە لە بواری منداڵاندا پسپۆر نییە و منداڵ چارەسەر دەكات و دوو جۆر دەرمانی دەداتێ، كە ئەمە هەڵەیە و نابێت لە یەك كاتدا دوو جۆر دەرمان بەكاربهێنرێت چونكە،  لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەكە نەك چارەسەركردنی.

جەختیشی كردەوە: پێویستە هەر پزیشكێك لەو بوارەدا كار بكات كە پسپۆرە و كارێك نەكات كە هی خۆی نییە، پێویستیشە هاووڵاتیان لە كاتی نەخۆشكەوتنی منداڵەكانیاندا راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بكەن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket