riklam

تەندروستی لەبارەی رێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆلێرا روونكردنەوە دەدات

کوردستان 09:06 AM - 2022-06-18

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: بۆ رێگەگرتن لەنەخۆشی كۆلێرا رێكاری نوێ دەگیرێتەبەرو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش هەماهەنگی دەكرێت بۆ چاودێریكردنی شوێنە گشتییەكان لەناو بازاڕو چێشتخانە و سەرچاوەكانی ئاوخواردنەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویكردەوە: پلانی فراوان بۆ رێكارەكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچون و رێگەگرتن لە نەخۆشی كۆلێرا دەگیرێتەبەرو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەكان دەكرێت بۆ چڕكڕدنەوەی كاری پێویست بۆ چالاككردنی لیژنەكانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و تیمەكانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشكنین و دەرمان و پێداویستی پزیشكی و نەخۆشخانەكان بۆ پێشوازیكردنی تووشبوان.
رونشییكردوەتەوە: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی شارەوانی و كشتوكاڵ دەكەن و فراوانكردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان لەڕێگەی دەزگاكانی راگەیاندن و مامۆستایانی ئایینی و چاودێریكردنی شوێنە گشتییەكان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەكانی ئاوخواردنەوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket